حەماس وەڵامی پێشنیازەکەی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست دەداتەوە

28-04-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی باڵای حەماس ریگەیاند، سبەی شاندێکیان دەگاتە میسر و وەڵامی پێشنیازێکی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست دەدەنەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 28ی نیسانی 2024، بەرپرسێکی باڵای حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "سبەی شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل حەییا، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی دەگاتە میسر و وەڵامی پێشنیازێکی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەست دەدەنەوە. پێشنیازەکە لە گەڵ شاندێکی میسری باسکراوە کە رۆژی هەینی چووبوونە ئیسرائیل." 
 
بە گوێرەی میدیای ئەمریکی کە دوو بەرپرسی باڵای ئیسرائیلی لەبارەی پێشنیازەکەوە قسەی بۆ کردوون، دوای ئەوەی حەماس هەموو بارمتەکانی ئازاد کرد، ئیسرائیل ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی راگرتنی جەنگەکە بکات. ئەمە جاری یەکەمە دوای حەوت مانگ لە دەستپێکی جەنگ، ئیسرائیل ئامادەی گفتوگۆ بێت.
 
سەرچاوەیەکی نزیک لە بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند: "حەماس ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەر پێشنیازێکی ئەرێنی. ئارەزووی گەیشتن بە رێککەوتنێک دەکات کە دڵنیایی لە ئاگربەستی هەمیشەیی، گەڕانەوەی ئازادانەی ئاوارەکان، رێککەوتنێکی قبووڵکراو بۆ دیل بە دیل و دڵنیابوون لە کۆتاییهێنان بە گەمارۆدانی غەززە بدات."
 
بە گوێرەی بەرپرسانی باڵای حەماس، یەکێکی دیکە لەو پێشنیازانەی کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، لەلایەن میسرەوە پێشکێش کراوە. بەشێکی پێشنیازەکە تایبەتە بە ئاگربەست و ئازادکردنی دیل و بارمتەکان. پێشنیازەکەی میسر بووەتە هۆی نزیک بوونەوەی لایەنەکان. 
 
هەروەها، بەشێکی دیکەی پێشنیازەکەی میسر تایبەتە بە کشانەوەی ئیسرائیل لە نزیک رێگەی رەشید کە لە باکووری غەززەوە تا باشوور دەڕوات. دەبێت سەربازانی ئیسرائیل 500 مەتر لە رێگەی سەلاحەدینیش دووربن و نابێت لەکاتی گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ ناوچەکانیان تەقەیان لێبکرێت، دەستگیربکرێن یان رابگیرێن. 
 
جەنگی ئیسرائیل و حەماس دوای ئەوە دەستیپێکرد کە چەکدارانی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 هێرشیان کردە سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە. لەو رۆژەدا بە گوێرەی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، نزیکەی هەزار و 170 کەس کوژران. 
 
هەر لەو رۆژەدا، چەکدارانی فەلەستینی زیاتر لە 250 کەسیان بە بارمتە گرت. هێشتا 129یان لە غەززە ماون. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، 34 لەوانە مردوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.