شەڕی حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل دەستیپێكرد

28-01-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن حیزبوڵڵا ئیسرائیل
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە دیوی لوبنانەوە تەقە لە سوپای ئیسرائیل كراو حیزبوڵڵای لوبنانیش بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند و دەڵێت "ئەوە لە تۆڵەی هێرشەكەی قونێتەرەیە".

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوی لوبنانەوە هێرشكرایە سەر سەربازانی ئیسرائیل و ئۆتۆمبێلێكی سوپای ئیسرائیل بە چەكی دژە تانك لێیدرا. سەرچاوەكانی هەواڵیش رایانگەیاندووە 8 مووشەك لە دیوی ئیسرائیلەوە ئاراستەی باشووری لوبنان كراونەتەوەو لەلایەن حیزبوڵلاشەوە باكووری ئیسرائیل لە لوبنانەوە بە هاوەن بۆردوومان دەكرێت.

راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویانكردووەتەوە لە ئەنجامی ئەو پێكادادانە سەربازێك كوژراوەو هەوڵیش هەبووە بۆ بەدیلگرتنی سەربازە ئیسرائیلییەكان.  ئاماژە بەوەشكراوە كە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی مەزارع شەبعای سەرسنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەبیسترێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە