ئیسرائیل سنووری نێوان سووریا و لوبنان بۆردوومان دەکات

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان هێرشێکی ئاسمانی کردووەتە سەر "ژێرخانێک" کە حیزبووڵا بۆ بەقاچاخبردنی چەک بەکاریهێناوە. 
 
رۆژی (هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024)، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژێرخانێک کە بۆ بەقاچاخبردنی چەک بۆ گرووپی تیرۆریستی چەک بەکارهێندراوە."
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە نەکردووە کە خاکی لوبنان یاخود خاکی سووریای کردووەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە رۆژێک دوای ئەوە هات کە سوپای لوبنان، ئیسرائیلی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد. 
 
لە راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: "ئەو هێرشانە بەشێکن لە هەوڵەکان بۆ بەئامانجگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەقاچاخبردنی چەک لە سووریاوە بۆ لوبنان."
 
دەشڵێت، "هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە سڕینەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن لە شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیل.

حووسییەکان دەڵێن، هێرشیانکردووەتە سەر فڕۆکەخانەیەکی تەلئەڤیڤ

دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعا و چەند پێگەیەکی حووسییەکانی بۆردوومان کرد، ئەمڕۆ حووسییەکان رایانگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەیەکی تەلئەڤیڤی ئیسرائیل.