مانگى سوورى عێراق: 765 تۆن هاوکاریمان بۆ فەلەستین و لوبنان ناردوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مانگى سوورى عێراقى راگەیاند، لە دواى دەستپێکردنى ئاڵۆزییەکانى لوبنان و فەلەستین 765 تۆن خۆراک و پێداویستى تەندروستییان بۆ فەلەستین و لوبنان ناردوون.
 
رۆژی 27ى تشرینى دووەمى 2024، غەسان سوینى، بەرپرسی راگەیاندنى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: لە دواى ئاڵۆزییەکانی غەززەى فەلەستین 750 تۆن  خواردن و دەرمان و پێداویستى پزیشکییان رەوانەى فەلەستین کردوون.
 
غەسان سوینى گوتى: "10 ملیۆن لیتر گازمان رەوانەى فەلەستین کردووە بۆ کارپێکردنى مۆلیدەى نەخۆشخانەکانى غەززە.
 
رۆژی 7ـی تشرینى یەکەمى 2023  بزووتنەوەی حەماس بە بەشداری چوار هەزار و 500 چەکدار و بەکارهێنانی سێ هەزار و 500 مووشەک، ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ـی لە دژی ئیسرائیل دەستپێکرد، دواتر ئیسرائیل بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەرتی غەززە و گەمارۆ خستنە سەر کەرتەکە، وەڵامی هێرشەکەی حەماسی دایەوە.
 
بەرپرسی راگەیاندنى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراق گوتى: "بە دوو فڕۆکە 15 تۆن دەرمان و پێداویستى پزیشکییمان وەک هاوکاریى رەوانەى لوبنان کردووە تاوەکو لە رێگەى مانگى سوورى ئەو وڵاتەوە بدرێتە نەخۆشخانەکان".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە