بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە سنووری سووریا

27-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە تەنەف، لە سنووری سووریا و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەنێو بنکەکە بیستراوە.
 
ئەو بنکەیە دەکەوێتە نێوان سووریا، عێراق و ئوردن و لەنێو خاکی سووریایە. بەپێی میدیایی خۆجێیی سووریا، دوای هێرشەکە دەنگی تەقینەوە لەناو بنکەکە بیستراوە.
 
میدیای خۆجێی ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکە درۆنێکیان خستووەتە خوارەوە.
 
تاوەکو ئێستا نازانرێت لە هێرشەکە زیانی مادی و گیانی هەن یاخود نا، بەڵام دوای هێرشەکە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئوردن و سووریا خراونەتە حاڵەتی ئامادەییەوە و بە فڕۆکە چادوێریی بنکەکانیان دەکەن.
 
لە 19ی تشرینی یەکەمی 2023وە تاوەکو ئێستا، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران 151 هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پووتین و ئەردۆغان؛ وێنەکە لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە

ئەردۆغان بۆ پووتین: تورکیا داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات

سەرۆککۆماری تورکیا و هاوتا رووسییەکەی لەبارەی دۆخ و پێشهاتەکانی چەند رۆژی رابردووی سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکی تورکیا رایدەگەیێنێت: وڵاتەکەی داکۆکی لە یەکپارچەیی سووریا دەکات. سەرۆکی رووسیاش داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان دەکات.