سوپای ئیسرائیل: بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵامان بۆردوومان کرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای بۆردوومان کردووە. چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵا دەڵێن، 6 باڵەخانە بە تەواوی رووخاون.
 
رۆژی هەینی 27-09-2024 سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردوومان کردووە. 
 
دانیێڵ هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتی، "هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل هێرشێکی وردیان کردە سەر بارەگای ناوەندیی رێکخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان."
میدیای فەرمیی لوبنانیش بڵاویکردەوە، "فڕۆکەکانی دووژمن زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر باشووری بەیرووت". 
 
دوای هێرشەکە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵا رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکە 6 باڵەخانە بەتەواوی خاپوور بوون. 

 

 
 
ئەوە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکێشکرد و گوتی، "ئەم هەفتەیە سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر مووشەکی حیزبوڵڵای لەنێوبرد کە نزیکەی 30 ساڵە بە پاڵپشتیی دارایی ئێران دروستیان دەکات". 
 
نەتەنیاهوو گوتیشی، "ئەو فەرماندە سەربازییە باڵایەمان کوشت کە نەوەک تەنیا دەستی لە رشتنی خوێنی ئیسرائیلییەکان هەبوو، بەڵکو خوێنی ئەمریکی و فەرەنسییەکانیش. دواتر جێگرەوەی ئەومان کوشت، دواتر جێگرەوەی جێگرەوەیمان کوشت. بەردەوام دەبین لە کەمکردنەوەی تواناکانی حیزبوڵڵا تاوەکو هەموو ئامانجەکانمان بەدەستدەهێنین."
 
لە 23ـی ئەیلوولەوە بۆردوومانی سەر لوبنان زۆر بووە. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لەو کاتەوە "لانیکەم 118 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارە بوون". 
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، هەر لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 700 کەس لە لوبنان کوژراون و زۆربەیان سڤیلن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتار پێشکێش دەکات. وێنە: AFP

نەتەنیاهوو: هیچ شوێنێکی ئێران نییە ئیسرائیل دەستی پێنەگات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی، "دەستمان پێتان دەگات." ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت حەماس نەمێنێت و تاوەکو بەدەستهێنانی ئامانجەکانیشیان بەرامبەر حیزبوڵڵا شەڕ دەکەن