حووسییەکان بە مووشەکی بالیستی هێرشیانکردە سەر تەلئەڤیڤ

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شاری تەلئەڤیڤ لە رۆژئاوای ئیسرائیل لێدرا، دوای ئەوەی حووسییەکان بە مووشەکی بالیستی شارەکەیان کردە ئامانج.
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 27ی ئەیلوولی 2024، حووسییەکان لە نێو خاکی یەمەنەوە، چەندین ناوچەی جیاجیای شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیلیان کردە ئامانج و تائێستا 17 کەس بریندار بوون، کە زۆربەیان برینەکانیان سووکە و بەهۆی هەڵهاتن و شڵەژانەوە برینداربوون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سوپای ئیسرائیل، سەرجەم مووشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری ئارۆ (تیر)ـەوە تێکشکێندراون و چەند پارچەیەکی مووشەک تێکشکێندراوەکان لە چەند ناوچەیەکی شارەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
 
هەروەها بەهۆی هێرشەکانوە، بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی فرۆکەخانەی دەیڤد بین گۆریۆن لە تەلئەڤیڤ راگیراون. دواتر دەستیانپێکردووەتەوە. 
 
پاش تێکشکانی مووشەکەکان لە سەرانسەری شارەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا، ئەمەش بۆ ئاگاداربوونی خەڵکی سڤیل لە ئەگەری کەوتنەخوارەوەی پارچە و پاشماوەی مووشەکەکان. 
 
لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی غەززە لە ئۆکتۆبەری پارەوە، حووسییەکان وەکو پاڵپشتییەک لە فەلەستینییەکان، دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل، ئەمە بێجگە لەوەی بە دەیان هێرشی دیکەشی کردووەتە سەر کەشتە بازرگانییەکان کە دەریای سووردا تێدەپەڕن. 
 
لە تەممووزی 2024، بۆ یەکەمجار حووسییەکان شاری تەلئەڤیڤیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون، دواتر لە وەڵامی ئەو هێرشەدا، سوپای ئیسرائیل بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانی بەندەری حودەیدەی یەمەنی کردە ئامانج و شەش کەسی کوشت و زیاتر لە 80 کەسی دیکەشی بریندار کرد. 
 
لە سەرەتای ئەم مانگەش، حووسییەکان بۆ یەکەمجار ناوچەکانی نێوەڕاستی ئیسرائیلیان بە مووشەک کردە ئامانج، بەڵام پێش ئەوەی مووشەکەکان بگەنە شوێنی مەبەست، لەلایەن سیستمی بەرگریی ئیسرائیلەوە تێکشکێندران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان. وێنە: AFP

لە ساڵێکدا 1,540 کەس لە سنووری لوبنان کوژراون

رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، یەکەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی لوبنان لە راگەیێندراوێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لە ماوەی ساڵی رابردووی بۆردوومانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە لوبنان کوژراون و بریندار بوون.