پیاوێک دوای 73 رۆژ بە پاسکیل گەیشتە مەککە و لەوێ گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ 

پیاوێکی بە رەچەڵەک سووریی دانیشتووی ئەڵمانیا، دوای 73 رۆژ رێگەبڕین بە پاسکیل بۆ گەیشتن بە مەککە، دوای چەند رۆژێک لەوێ گیانی لەدەستدا. 
 
غازی جاسم شەحادە، پیاوێکی تەمەن 53 ساڵانی بە رەچەڵەک سوورییە، خەڵکی شاری حمسە و چەند ساڵێکە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەژی، 73 رۆژ لەمەوبەر، بە پاسکیلەکەی لە ئەڵمانیاوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت بۆ ئەوەی عومرەیەک بکات. 
 
میدیای سعودیە و سووریا رایانگەیاندووە، دوای ئەوەی غازی جاسم گەیشتووەتە شاری مەککە، دەستبەجی جلی تایبەت بە عومرەی لەبەرکردووە و بەرەو حەرەمی مەککە بەڕێکەوتووە، بەڵام لەوێ کەوتووە و گیانی لەدەستداوە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی میدیایی عەرەبی، مردنی غازی جاسم، کە بە ئەبوو عەبدولڕەحمان ناسراوە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە.