رووداو - هەولێر
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی دەڵێت "بارودۆخیان له عێراق و پێگه‌کانیشیان له سووریا باشن".
لە گوتارێکدا حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا باسی چەند پرسێکی کرد، بەتایبەت قەیرانی سووریا و "دەستوەردان"ـی ئیسرائیل لەو وڵاتەدا و پێشبینی روودانی "شەڕێکی گەورە"ی لە ناوچەکەدا کرد.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا لەبارەی پێگەی ئێران و حیزبوڵڵا دوای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران، گوتی "ئێران سه‌ره‌ڕاى سزاكان تاوه‌كو ئێستا یه‌كگرتوو و باشه. هەروەها بارودۆخمان له عێراق باشه، پێگه‌مان له سووریاش باشه. بارودۆخمان له لوبنانیش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له گۆشه‌نیگایه‌كى ستراتیژییه‌وه باشه".
بەگوتەی نه‌سروڵڵا "گۆڕانكارى گرنگ هه‌ن، بۆیه ئه‌و پێشنیازانه‌ى ئێستا له‌لایه‌ن گه‌وره فه‌رمانده‌كان و په‌یمانگەکانیانی ئیسرائیله‌وه ده‌كرێن، ژینگه‌ى ستراتیژى جیاوازه له‌وه‌ى كه ساڵانى پێشوو هه‌بوو، پێیان ده‌ڵێم شه‌ڕ مه‌ترسیداره و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌ره یاخود یه‌ك لایه‌ندا نابێت به‌ڵكو له‌وانه‌یه هه‌موو به‌ره‌كان بگرێته‌وه، ئه‌وه‌شى له به‌ره‌ى ناوخۆدا رووده‌دات زۆر گه‌وره و مه‌ترسیدار ده‌بێت. هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش له ژینگه‌ى ستراتیژیدا ده‌بێت له‌به‌رچاوى بگرن، هه‌روه‌ها به‌ره‌ى ئێمه‌ش گرنگانه له‌به‌رچاو بگرن".
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی پەیامێکی ئاراستەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش کرد و گوتی " به‌كورتییه‌كه‌ى ده‌مه‌وێت بڵێم له‌م بابه‌ته‌دا، په‌یامێكه بۆ نەتانیاهۆ، كه ده‌بێت هۆشیاربیت له زێده‌ڕۆیكردن له‌وه‌دا كه ده‌یكه‌یت له سووریا، هه‌ڵه مه‌كه له پێشبینییه‌كانتدا و ناوچه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕ مه‌به".
پەیامەکەی نه‌سروڵڵا نەتانیاهۆ دوای ئەوە هات، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، لەماوەی سێ هەفتەدا سەرجەم ئەو تۆنێلانەیان خاپوورکردوون کە حیزبوڵڵا ماوەی چەندین ساڵە دروستیان دەکات. هەروەها گەمارۆی سەر ئێران وایکردووە حیزبوڵڵا زیانی گەورەی لەڕووی مادییەوە بەربکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ