سوپای ئیسرائیل نزیکەی 17 کیلۆمەتر چووەتە خاکی سووریاوە

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر خاکی سووریا
هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر خاکی سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە دەوروبەری شاری قونەیتەرە لە باشووری رۆژئاوای سووریا جێگیرکراون، تادێت، پێشڕەوییەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ نێو خاکی سووریا فراوانتر و خێراتر دەبن.
 
یاسین عەلی، دانیشتووی قونەیتەرەیە و دەڵێت، "ئەو داگیرکارییە نزیکەی 325 کیلۆمەتر چوارگۆشەی گرتووەتەوە، لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە تائێرە لەماوەی یەک هەفتەدا، ئەگەریش بەهەمان خێرایی بێت، ئەوان دەتوانن دەست بەسەر تەواوی پارێزگەکەدا بگرن و هەتا بگەنە دیمەشقیش." 
 
لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، ئیسرائیل بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی، سنووری ئەو ناوچانەی بەزاند کە بە گوێرەی رێکەوتننامەی 1974 لە نێوان سووریا و ئیسرائیل وەکو ناوچەی لە چەکداماڵدراو ناسێندراون.
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، سوپای ئیسرائیل لە هەفتەی یەکەمی رووخانی ئەسەد، نزیکەی 10 کیلۆمەتر چووە قووڵایی خاکی سووریاوە و بنکەی سەربازیی تێدا جێگیر کرد.
 
ئەم هەفتەیەش نزیکەی حەوت کیلۆمەتری دیکە پێشڕەوی کردووە.
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "وڵاتە عەرەبییە مۆدێرنەکان، ئەوان ئیسرائیل وەکو هێزێکی هەرێمی دەبینن و وەکو هاوپەیمانیش دەبینن، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی تەواوی ناوچەکە. ئامانجمە ئەم دەرفەتەش بە تەواوەتی بقۆزمەوە. پێکەوە لەگەڵ ئەمریکای دۆستمان، پلانم هەیە بۆ فراوانکردنی رێککەوتنامەی ئەبراهام، بەمەش بەشێوەیەکی خێراتر رووخساری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگۆڕین." 
 
لە 16ی ئەم مانگە لەگەڵ چوونی سوپای ئیسرائیل بۆ گوند و شارۆچکەکانی سووریا، کابینەی حکومەتی ئیسرائیل پلانی 11 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچەکە و زیادکردنی ژمارەی دانیشتووانی جووی هاوردە لەو ناوچانە پەسندکرد و ئەمەش سەرکۆنەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.
 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن لە شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیل.

حووسییەکان دەڵێن، هێرشیانکردووەتە سەر فڕۆکەخانەیەکی تەلئەڤیڤ

دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعا و چەند پێگەیەکی حووسییەکانی بۆردوومان کرد، ئەمڕۆ حووسییەکان رایانگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەیەکی تەلئەڤیڤی ئیسرائیل.