کوێت: هێرشێکی تیرۆریستیی سەر پەرستگەکانی شیعەکانمان پووچەڵکردەوە

26-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی کوێت رایگەیاند "هێرشێکی تیرۆریستیی"یان بۆ  سەر ژمارەیەک پەرستگەکانی شیعەکان پووچەڵکردووەتەوە و سێ کەسیشیان دەستگیرکردووە.
 
شەوی پێنجشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی ناوخۆی کوێت دەستگیرکردنی گرووپێکی سەر بە رێکخراوی داعشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دەزگاکانی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆی کوێت کە خۆی لە دەزگای ئاسایشی دەوڵەت دەبینێتەوە توانیان پلانی شانەیەکی تیرۆریستیی پووچەڵ بکەنەوە، کە دەیانوێست هێرش بکەنە سەر شوێنەکانی پەرستنی تایبەت بە شیعەکان و کوشتنی خەڵک."
 
دەشڵێت، "هێزە ئەمنییەکان توانییان بەدواداچوونی شانەکە و چاودێریی جوڵەکانیان بکەن و سێ کەس لەو شانەیە کە هەڵگری وەڵاتینامەی وڵاتێکی عەرەبین دەستگیربکەن."
 
وەزارەتی ناوخۆی کوێت لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ئەو سێ تۆمەتبارانە رەوانەی داواکاری گشتیی وڵاتەکە کراون بۆ ئەوەی رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
 
هەرچەندە ئاماری دروست لەبارەی ژمارەی شیعەکانی کوێتەوە نییە، بەڵام مەزەندە دەکرێت نزیکەی دوو ملیۆن کەس بن.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە