یەکەم تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لە لوبنان تۆمارکرا


رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی 25-12-2020 لوبنان یەکەم تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاوی لە وڵاتەکە تۆمارکرد کە یەکەمجار لە بەریتانیا سەری هەڵدا و بەخێرایی بە بەشەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوبووەوە. 
 
ئەو تووشبووەی لوبنان لە 21ـی ئەم مانگەوە لە بەریتانیاوە گەشتی بۆ وڵاتەکە کردووە. وەزیری تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لەنێو فڕۆکەی هێڵی فڕۆکەوانیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە، داواشی لە خێزان و کەسوکاری ئەوانە کردووە کە لە فڕۆکەکەدابوون، خۆیان بپارێزن. 
 
لوبنان کە ژمارەی دانیشتووانی بە نزیکەی شەش ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت، زیاتر لە 1000 گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا تێداتۆمارکراوە. بەم دواییەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زیاتر بەرزبوونەتەوە لەکاتێکدا وڵاتەکە بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت. 
 
زانیاریی لەبارەی کۆرۆنای گۆڕاو: