ئیسرائیل کوژرانی 3 سەرباز و 2 هاووڵاتی سڤیلی وڵاتەکەی رادەگەیێنێت

25-10-2024
رێبەر حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە تانکێکی سوپای وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە، 3 سەربازیان کوژراون و 7ی دیکەش بریندار بوون. لە هێرشێکی حیزبوڵڵای لوبنانیشدا بۆ سەر شارۆچکەی مەجد کەرووم لە باکوور ئیسرائیل دوو کەسی سڤیل کوژران.
 
ئەمڕۆ هەینی 25-10-2024 سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە تانکێکی سوپای وڵاتەکەی لە شاری جەبالیای کەرتی غەززە، سێ سەربازی کوژراون و 7ی دیکەش بریندار بوون.
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیی حیزبوڵڵاش بۆ سەر شارۆچکەی مەجد کەرووم لە باکووری ئیسرائیل، ژمارەیەک کەسی سڤیل بریندار بوون و برینی بەشێکیان سەختە.
 
گوتەبێژی نەخۆشخانەی مەجد کەرووم رایگەیاند، "دوو لەو بریندارانەی برینەکانیان سەخت بوو، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا."
 
دوێنێ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کۆگەیەکی چەکی سوپاکەیان لە باشووری لوبنان بە مووشەک لەلایەن حیزبوڵڵاوە بەئامانج گیراوە و بەو هۆیەوە 5 سەربازیان کوژراون و 19ی دیکەش بریندار بوون.
 
جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکرد. رۆژێک دوای ئەوە بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی پشتیوانی خۆی بۆ حەماس راگەیاند و بە مووشەک دەستی بە هێرشکردنە سەر باکووری ئیسرائیل کرد.
 
بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، لە دەستپێکی جەنگی غەززەوە 361 سەربازی لە غەززە و 55 سەربازی لە باشووری لوبنان کوژراون.
 
ئیسرائیل، دەیان فەرماندە و کەسی یەکەمی هەردوو بزوتنەوەکەی کوشتووە. دوایینیان یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا.

سوپای ئیسرائیل: هێرشمان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا

سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی بۆردوومانەکانی یەمەنی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا و بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیف.