هاووڵاتییانی بەشێک لە کۆمەڵگەکانی ئیسرائیل ئاوارە بوون

25-10-2023
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری بزووتنەوەی حەماس بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئیسرائیل، بەشێکی زۆری خەڵکی کۆمەڵگەکە گوێزرانەوە و لە شوێنەکانی دیکەی ئیسرائیل، دوور لە سنووری غەززە، نیشتەجێ کران.
 
کۆمەڵگەی بئیرییەی ئیسرائیل لەنزیک کەرتی غەززە، یەکێکە لەو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونانەی کە بەهۆی هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمەوە وێران بووە. نیر شانی، دانیشتووی کۆمەڵگەی بئیری باسی هێرشەکەی حەماس دەکات و دەڵێت، "کوڕەکەم، کوڕێکی دیکە و باوکیان بە پەتێک لە پشتەوە بەستنەوە و خستنیانە پشت ئۆتۆمبێلێکی رەشی تایبەتەوە. یەکێک لە تیرۆریستەکان لەگەڵیان بوو و بردیانن."
 
بەهۆی هێرشەکەی 7ی مانگ و مووشەکەکانی رۆژانی دواتری حەماسەوە، نزیکەی 500 هەزار کەس لە ئیسرائیل ئاوارە بوون یان راگوێزراون بۆ شوێنی سەلامەت.
 
سێ هەزار ژووری دیکەش لە هۆتێلەکان بۆ خەڵکی دیکە تەرخان کراون، لە ئەگەری هەر سیناریۆیەکی دیکەدا. خەڵکە ئاوارە و راگوێزراوەکە، ئومێدەوارن زوو جەنگ کۆتایی بێت.
 
سیمۆن کینگ، دانیشتووی کۆمەڵگەی بئیری دەڵێت، "خەڵک دەیەوێت بگەڕێتەوە کۆمەڵگەکە، بەڵام کاتێک بزانن سەلامەتە. پێمان وایە حکومەت ئێمەی فرۆشتووە. ئەوەی روویدا زۆر خراپ و زۆر شۆکهێنەر بوو. هەموو رۆژێک هێلیکۆپتەر و درۆن دەفڕین و دەنیشتنەوە. پێمان وابوو دەمانپارێزن."
 
شەڕی گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل دوای ئەوە دەستیپێکرد کە چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل. تاوەکو ئێستا هەوڵەکان نەبوونەتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.