قەتەرییە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان راگرت

24-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێڵی ئاسمانیی قەتەریە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوو وڵاتی دیکە راگرت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی قەتەریە، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەریەک لە عێراق، ئێران و لوبنان تاوەکو کاتێکی نادیار راگرت، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە. هەروەها بۆ ئوردن-یش تەنیا بە رۆژ گەشتەکانیان دەکەن.
 
هێڵی ئاسمانی قەتەریە جەخت لەوەدەکاتەوە، بە چڕی چاودێری دۆخەکە دەکەن، سەلامەتیی گەشتیارەکانیان لە سەرووی هەموو کارەکانیانەوەیە. 
 
جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، زانیاریان لەوبارەوە هەیە؛ بەڵام هێڵەکان ئازادن لەوەی گەشت دەکەن یاخود نا، ناتوانن ناچاریان بکەن.
 
شیرین سەلاحەدین، کارمەندی بڕینی تیکت لە ئۆفیسی بریکاری هێڵی ئاسمانی قەتەریە لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت،"تاوەکو ئێستا بە فەرمی ئاگادار نەکراوینەتەوە" بەڵام گوتیشی لە دوای گرژییەکانی ئەم دواییانەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی قەتەریە بۆ هەولێر کەمبوونەتەوە. پێشتر رۆژانە دوو گەشتیان بۆ هەولێر هەبوو، ئێستا هەفتانە بۆ چوار گەشتی هاتن و چوون کەمبووەتەوە. گەشتەکانیش شەوانە ناکرێن و بوونەتە رۆژ.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمانی تاران. وێنە: AP

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کۆتایی هات

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشی سەر ئێران کە بە (ئۆپەراسیۆنی رۆژانی تەوبەکردن) ناسراوە کۆتایی هات. "ئەگەر ئێران هەڵەیەک بکات و گرژییەکان زیاد بکات، ئێمەش ناچارین وەڵام بدەینەوە." وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر ئەو دامەزراوانە کە مووشەکیان لە دژی ئیسرائیل بەرهەمدەهێنا.