فەرەنسا دوو وێستگەی ئەتۆمی بۆ سعودیە دروستدەکات

24-06-2015
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن فەرەنسا سعودیە
A+ A-
رووداو- ئاژانسەکان

وەزیرانی دەرەوەی سعودیەو فەرەنسا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجامدا و تێیدا چەند پرسێکی سیاسییان لەناوچەکە تاوتوێكرد، هەروەها سەبارەت بە رەوشی سووریا و عێراق و یەمەن و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا قسەیان كرد.

عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کاتی ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و فەرەنسای کرد و هەروەها باسی لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە یەمەنی کرد و گوتی'' پەیوەندییەکانی نێوان سعودیەو فەرەنسا ستراتیژین، مافی سعودیەیە هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک بەدەستبهێنێت، هەرچی پەیوەستە بە یەمەن زۆربەمان دەزانین کە  دانوستاندنەکانی جنێڤ سەرکەوتوونەبوون، بەڵام هێشتا رێگەی دیکە هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر، لەلایەکی دیکەوە دانوستاندنەکانی جنێڤ سەلماندییان کە حوسییەکان بەدوای چارەسەرەوە نین''.

لە بەرامبەردا لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەرەڕای باسکردن لە پەیوەندییەکانی نێوان سعودیەو فەرەنسا، لەسەر پرسی ئێران و دۆسیە ئەتۆمییەکەی قسەی کرد و گوتی '' فەرەنسا دوو وێستگەی ئەتۆمی بۆ سعودیە دروستدەکات، سەرەڕای ئەوەی 23 فڕۆکەی جەنگی بە سعودیە دەفرۆشین، هیوادارین دانوستاندنەکان رێککەوتنێکی پتەو و گونجاویان لێ بەرهەمبێت و  پێویستە لێکۆڵینەوە لە پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئەنجامبدرێت، هاوکات دەبێ ئێران دڵنیایی بدات لە دروستی بەرنامە ئەتۆمییەکەی''.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە