سوپای ئیسرائیل: مووشەکێکی حووسیەکانمان خستە خوارەوە

24-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەرپەرچی مووشەکێکیان داوەتەوە کە لە یەمەنەوە بۆ ئیسرائیل تەقێندرابوو، ئەمەش دوای ئەوەی لە نێوەڕاستی ئیسرائیل و شاری تەلئەڤیڤ زەنگی ئادارگاکردنەوە لێدرا.
 
رۆژی دووشەممە 24-03-2025 سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی کەمێک لەمەوبەر لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا، مووشەکێک کە لە یەمەنەوە تەقێنرابوو خرایە خوارەوە و نەیتوانی بێتە نێو خاکی ئیسرائیل."
 
دوای ئەوەی ئیسرائیل لە سێشەممەی رابردوو ئاگربەستی شکاند و بۆردوومانی غەززەی کرد، ئەمە شەشەم جارە سوپای ئیسرائیل دەڵێت، مووشەکی یەمەنییان خستووەتە خوارەوە.
 
حووسییەکانی یەمەن کە ئێران پشتیوانییان دەکات هەڕەشەیان کردووە، ئەگەر بۆردوومانی غەززە بەردەوامبێت، لە هێرشەکانیان وەکو هاوسۆزییەک بۆ فەلەستین بەردەوام دەبن.
 
دوێنێ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزی بەرگریی ئاسمانییان مووشەکێکیان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە تەقێنرابوو؛ دواتر حووسییەکان بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ گرت و گوتیان ئەوان فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنیان لە نزیک تەلئەڤیڤ کردووەتە ئامانج.
 
لەوکاتەوەی جەنگی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکردووە، حووسییەکان کەشتییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەنیان بە ئامانج گرتووە.
 
لە ماوەی ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 19-01 تاوەکو 18-03-2025 حووسییەکانیش هێرشەکانیان وەستاند. دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکان، ئەمریکا چەند جارێک حوسییەکانی بۆردوومان کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای عێراق و ئێران

ئێران لەبارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی سەبارەت بە ئەگەری خراپبەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە و ئاسمانی ئەو وڵاتانە هۆشداری دا. عەباس عێراقچی هەروەها رەتیکردەوە، ئێران بە بەڵگەی ساختەی عێراقی نەوتی فرۆشتبێ.