وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: نزیکەى 150 خێزانى لوبنانى لە عێراق ماون

24-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دەڵێت، نزیکەى 150 خێزانى لوبنانى لە عێراق ماون، ئەوەش دوای ئەوەی لە ئەیلوولی رابردوودا بەهۆی دۆخی وڵاتەکەیانەوە چوونە عێراق. 
 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 24ى ئادارى 2025) عەلى جەهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لەو خێزانە لوبنانییانەى پەنایان بۆ عێراق هێنا و ناویان لە وەزارەتەکەمان تۆمارکرا، نزیکەى 150 خێزان ماون بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان." 
 
ئەیلوولى 2024، ئیسرائیل بۆردوومانکردنی باشووری لوبنانى دەستپێکرد و دواتریش دەستی بە هێرشی زەوینی کرد، بەو هۆیەوە نزیکەى 20 هەزار لوبنانی روویان لە عێراق کرد.
 
27ـی تشرینى دووەمى 2024، ئاگربەستى نێوان ئیسرائیل و لوبنان کەوتووەتە وارى جێبەجێکردنەوە. ئیدی پرۆسەی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی لوبنانی دەستیپێکرد.
 
عەلى جەهانگیر گوتى، "لە رێگەى هێڵى ئاسمانیى عێراقەوە، هەڵمەتێکی گەڕانەوەى هاووڵاتییە لوبنانییەکان ئەنجام درا و بە 39 گەشتى ئاسمانی، زیاتر لە 6 هەزار هاووڵاتى لوبنانى گەڕانەوە وڵاتەکەیان".
 
هاووڵاتییەکانی دیکە بە رێگەی وشکانی گەڕاونەتەوە. 
 
هەندێک لەو هاووڵاتییە لوبنانیانەى روویان لە عێراق کرد، لە چەند شوێنێکی شارەکانى کەربەلا و نەجەف گیرسانەوە؛ هەندێکى دیکەیان چوونە پاریزگاکانى دیکە و زیاتر لە ماڵی هاووڵاتییان دەمانەوە. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای عێراق و ئێران

ئێران لەبارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی سەبارەت بە ئەگەری خراپبەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە و ئاسمانی ئەو وڵاتانە هۆشداری دا. عەباس عێراقچی هەروەها رەتیکردەوە، ئێران بە بەڵگەی ساختەی عێراقی نەوتی فرۆشتبێ.