نەتەوە یەکگرتووەکان: هیچ شوێنێکی غەززە سەلامەت نییە

23-12-2023
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەلەستینییەکان رایگەیاند، ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی نێوەڕاستی غەززە لە خەڵکی ناوچەکە دەکات و دەیەوێت بچن بۆ ناوچەیەک کە ئێستا بەردەوام بۆردوومان دەکرێت.
 
رۆژی شەممە، 23ی کانوونی یەکەمی 2023، تۆماس وایت، بەڕێوبەری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەلەستینییەکان لە ئێکس بڵاویکردەوە، دانیشتووانی غەززە مرۆڤن و ئەوان داشی سەر تەختەی شەتڕەنج نین، زۆرینەیان چەند جارێک ئاوارە بوون. هەروەها دەشڵێت، "سوپای ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییان دەکات بچنە ئەو ناوچانەی کە ئێستا بۆردوومان دەکرێن، هێچ شوێنێک سەلامەت نییە و هیچ شوێنێکیان نییە بۆی بچن."
 
ئەو راگەیێندراوە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ هەینی، سوپای ئیسرائیل  داوای لە دانیشتووانی کەمپی بورەیج و پێنج گەڕەکی دیکە لە شاری دێر بەلحی نێوەڕاستی کەرتی غەززە کرد دەستبەجێ ناوچەکە بەرەو باشووری کەرتەکە چۆڵ بکەن. 
 
لەبارەی ئەو داوایەی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەلەستینییەکان لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئەو داواکارییەی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر لانیکەم 150 هەزار هاووڵاتیی کەرتی غەززە دەبێت. 
 
بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حەماسەوە لە دوو ملیۆن و 400 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە، ملیۆنێک و 900 هەزاریان ئاوارە بوون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 400 هەزاریان لە 155 پەناگەی ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەمێننەوە. 
 
هەروەها، دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و بە پەسندکردنی پڕۆژەیاسایەک، بڕیاریدا هاوکاریی زیاتر بنێردرێتە غەززە. 
 
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی پۆلێنەکانی قۆناخی ئاسایشی خۆراک کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نێوەڕۆکەکەی پشڕاستکراوەتەوە، "ئەو خۆراک، ئاو و پێداویستییە پزیشکیانەی لە میسرەوە دەگەیێندرێنە غەززە 10٪ـی پێداویستییەکانی کەرتەکە پڕدەکەنەوە". هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، 577 هەزار کەس رووبەڕووی "قەیرانی برسێتیی کارەساتبار" بوونەتەوە و بەدەست نەبوونی خۆراک و ئاوەوە دەناڵێنن.
 
78 رۆژ بەسەر جەنگی غەززە تێپەڕی و تەندروستیی غەززە نوێترین ئاماری لەبارەی ژمارەی کوژراوانی غەززە لە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، زیاتر لە 20 هەزار هاووڵاتی لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون. بەگوێرەی بەرپرسانی ئیسرائیل، لە 7ی تشرینی یەکەم کە حەماس هێرشیکردە سەر ئۆردووگە جوونشینەکانی نزیک غەززە، 1200 کەس کوژران.
 
زیاتر لە دوو مانگە جەنگی بزووتنەوەی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە. جەنگەکەش دوای ئەوە دەستیپێکرد کە رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم، حەماس ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند؛ ئیسرائیلیش لەبەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "شمشێری پۆڵایین"ـی راگەیاند، بەڵام دواتر بەرەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و، گرووپی جیهادی ئیسلامیش لە کەرتی غەززەش چووە نێو شەڕەکە. تاوەکو ئێستاش هەوڵە نێودەوڵەتییەکان نەبوونەتە هۆی وەستاندنی جەنگەکە. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.