حەماس کوژرانی بارمتەیەک لە باکووری غەززە رادەگەیێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەتائیبی قەسامی باڵی سەربازیی حەماس رایگەیاند، ژنە بارمتەیەکی ئیسرائیلی لە باکووری کەرتی غەززە کوژراوە. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لە هەواڵەکە دەکۆڵێتەوە. 
 
ئەمڕۆ (شەممە، 23-11-2024)، ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی قەسام گوتی، دوای چەند رۆژێک لە پچڕانی پەیوەندی، توانیویانە دووبارە پەیوەندی بەو کەسانەوە بکەن کە بارمتەکەیان لابووە، ئەوانیش رایانگەیاندووە بارمتەکە لە باکووری غەززە کوژراوە، لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە. 
 
ئەبو عوبەیدە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بە ناو، شوێن، کات یان چۆنیێتی کوژرانی بارمتەکە نەکردووە. 
 
چەکدارانی فەلەستینی لە هێرشەکەیاندا بۆ سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، 251 کەسیان بە بارمتە گرت. 97 لەوانە هێشتا لە غەززە ماون و سوپای ئیسرائیل پشتڕاستیکردووەتەوە 34ـیان، گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی کۆچبەرانی سووریا لە لوبنانەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەشێکی ئەو لوبنانیانەی چوونەتە سووریا ژیانیان دەخەنە مەترسیەوە و دەگەڕێنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت، دۆخی سووریا هێندە خراپە کە بەشێک لەو لوبنانیانەی لە ترسی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا پەنایان بردووەتە بەر سووریا، ناچاربوون ژیانیان بخەنە مەترسییەوە و بگەڕێنەوە لوبنان.