لە هێرشێکی مووشەکیی حیزبوڵڵادا سەربازێکی ئیسرائیل کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون

22-10-2024
رێبەر حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا دەیان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، درۆنێک سیستمی بەرگریی وڵاتەکەی تێپەڕاندووە و کاژێرێک ژمارەیەکی زۆر ئیسرائیلی ناردووەتە پەناگەکان. 
 
بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندیی ئیسرائیل، درۆنەکە لە باشوری لوبنانەوە ئاراستە کراوە و سیستمی بەرگری نەیخستووەتە خوارەوە، دواتر لە گۆڕەپانێک لە باکووری وڵاتەکە کەوتووەتە خوارەوە. 
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەکات، لە هێرشە مووشەکییەکەی حیزبوڵڵادا سەربازێکی کوژراوە و سێی دیکەش برینداربوون. 
 
هاوکات هەر ئەمڕۆ حیزبوڵڵا بڵاویکردەوە، بە دەیان درۆن هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل لە باکووری ئەو وڵاتە.
 
کوژرانی ئەو سەربازە لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوو سەربازی لە باکووری کەرتی غەززە لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس کوژراون؛ هەروەها ئەفسەرێکی دیکەیان لە هێرشێکی درۆنیی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان "بە سەختی" برینداربووە.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری سوپای ئیسرائیل، کە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بڵاویکردەوە، 26 سەربازی لە هێرشەکانی حیزبوڵڵادا بۆ سەر باکووری ئیسرائیل کوژراون. 
 
لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارەوە، ئیسرائیل چەندین جار کوژرانی سەربازی لە ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری لوبنان راگەیاندووە. 
 
هێرشەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حیزبوڵڵا بۆ سەر یەکدی رۆژیک دوای هێرشەکەی حەماس لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیانپێکرد. 
 
ئیسرائیل چەندین فەرماندەی باڵای حیزبوڵڵای کوشتووە، لەنێویاندا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەی گازی کۆرمۆر

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە دووەم بەرهەمهێنەری گاز؛ 'پێویستی بە 200 ملیار دۆلارە'

بەڕێوەبەرانی کەرتی وزە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لە دوبەی رایانگەیاند، بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سرووشتی لە جیهان، کەرتی وزەی ناوچەکە لە چوار ساڵی داهاتوودا پێویستی بە 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنانە.