هێرشە درۆنییەکەی حیزبوڵڵا زیانی بە خانووەکەی نەتەنیاهوو گەیاندووە

22-10-2024
رێبەر حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حیزبوڵڵای لوبنانی رۆژی شەممە بە درۆن هێرشی کردە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. ئەمڕۆ دیمەنی خانووەکەی بنیامین نەتەنیاهوو بڵاوکرایەوە و لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، هێرشەکە زیانی بە خانووەکە گەیاندووە. 

رۆژی سێشەممە، 22-10-2024، میدیای ئیسرائیلی دیمەنی هێرشەکەی حیزبوڵڵای بۆ سەر ماڵی بنیامین نەتەنیاهوو بڵاوکردەوە. لە وێنەکەدا دەردەکەوێت درۆنەکە بەر پەنجەرەی ژووری نووستن کەوتووە، بەڵام لەبەرئەوەی شووشەکە گولـلە نەبڕ بووە، نەیتوانیوە بیبڕێت. 
 
لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، شووشەی پەنجەرەی ژووری خەوتنی نەتەنیاهوو لەنێو باخچە و مەلەوانگەکەدا کەوتووە. 
 
رۆژی 19-10-2024، حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ماڵی نەتەنیاهوو، بەڵام لەو کاتەدا خۆی و هاوژینەکەی لە ماڵ نەبوون. 

 

 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشەکە رایگەیاند، هێزە نزیکەکانی ئێران بە هەوڵدان بۆ "تیرۆکردنی" ئەو و هاوژینەکەی "هەڵەیەکەی گەورەیان کرد". گوتیشی، هەر کەسێک بیەوێت زیان بە ئیسرائیل بگەیێنێت "باجێکی قورس" دەدات.
 
ئێران لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند، ئاگاداری هێرشەکە نەبووە و حیزبوڵڵا ئەنجامی داوە. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، حیزبوڵڵای لوبنانی بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا.

سوپای ئیسرائیل: هێرشمان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا

سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی بۆردوومانەکانی یەمەنی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا و بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیف.