ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر لوبنان

22-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر لوبنان و لە ئەنجامدا لانیکەم 6 کەس کوژران کە منداڵی بچووکیان لەنێودایە. 
 
ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانی وەڵامێک بووە بۆ هێرشێکی مووشەکی کە لە سنووری لوبنانەوە کراوەتە سەری. حیزبوڵڵاش رەتیکردەوە هێرشی کردبێتە سەر ئیسرائیل.  
 
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانیان کرد "ژمارەیەک هێرشی دیکەی ئاسمانی بکرێتە سەر دەیان پێگەی حیزبوڵڵا لە لوبنان."
 
وەزارەتەکە دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکان "وەڵامێک بوون بۆ ژمارەیەک مووشەک کە بەرەو ئیسرائیل هاوێژرابوون."
 
ئەم هێرشانەی ئیسرائیل بە گەورەترین هەڵکشانی گرژییەکان دادەنرێت لەو کاتەوەی لە 27ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئاگربەست راگەیێندراوە. 
 
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی تۆلین، رۆژی شەممە 5 کەس کوژراون کە یەکێکیان کچێکی بچووکە.  
 
ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری سووڕ، لانیکەم کەسێک کوژراوە. 
 
عەلی سەفییەدین، کارمەندی بەرگریی شارستانیی سووڕ پشتڕاستیکردەوە کە یەکێک کوژراوە و 15ـی دیکە برینداربوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو منداڵ لەنێو دارووپەردوودی شاری جەبالیای کەرتی غەززە دانیشتوون. وێنە: AFP

نەتەوە یەکگرتووەکان: دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل 142 هەزار کەس لە غەززە ئاوارە بوون

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 142 هەزار کەس لەو کەرتەدا ئاوارە بوون. ئەو بەرپرسە هۆشداریش لە کەمبوونەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەدات.