لە سعودیە گەورەترین پێشبڕکێی راکردنی حوشتر تایبەت بە خانمان بەڕێوەچوو

رووداو دیجیتاڵ 

سعودیە بە رێکخستنی پێشبڕکێی حوشتر بۆ خانمان، هەوڵی راکێشانی گەشتیاران دەدات. پێشبڕکێکە لە نزیک ریازی پایتەختی وڵاتەکە بەڕێوەچوو و خانمێکی فەرەنسی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێنا. 
 
کۆرالیی ڤیرۆولاود، یەکەمی پێشبڕکێکەیە و دەڵێت، "پێشبڕکێکە زۆر جوان بوو. دوای چەندین مانگ راهێنان، لە کۆتاییدا بردمەوە. دوو ساڵ دەبێت حوشترسواری دەکەم و هەفتەی جارێک یان دووجار لە دوبەی راهێنانم دەکرد."
 
مەودای پێشبڕکێکە دوو کیلۆمەتر بوو؛ دوو هەزار و 87 حوشترسوار لە حەوت وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کرد؛ ژنێکی سعودی پلەی دووەم و ژنێکی ئەڵمانیش پلەی سێیەمییان بەدەستهێنا.
 
بە هەر سێکیان 18 ملیۆن و 670 هەزار دۆلاریان وەرگرت کە بە گەورەترین خەڵاتی پێشبڕکێیەکی لەو جۆرە دادەنرێت.
 
لیندا گۆکنبەرگ، سێیەمی پێشبڕکێکەیە و دەڵێت، "بەشداریی دووەم پێشبڕکێی حوشتر بووم لە سعودیە. ئەمە زۆر گرنگە کە لەم وڵاتە پێشوازیت لێبکرێت و بەشداریی پێشبڕکێیەک بکەیت کە پیاوان تێیدا زاڵن، بەڵام ئێستا ژنانیش بەشداری دەکەن. ئەمە دڵخۆشییەکی زۆرە لە سعودیە. رێکخستنەکەشی نایابە."
 
پێشبڕکێیەکە دوو ساڵە لە مانگی شوباتدا لە سعودیە دەکرێت و سەرجەم بەشداربووانیشی خانمانن.