تاران بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی هەولێر و بەغدا بە نێچیرڤان بارزانی دەدات
مەحموود یاسین و نەوزاد مەحموود
رووداو- هەولێر
دوای چەندین مانگ لە بڕینی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەكانی لەگەڵ باشووری كوردستان، دواجار كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستی باڵا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد، بەرپرسانی تاران ئامادەیی خۆشیان بۆ نێوبژیوانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشان دا.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لە بارەی سەردانەكەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بە (رووداو)ی راگەیاند "سەردان و دیدارەكان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، زۆر گرنگ بوون. لە هەموو دیدارەكان پشتیوانی ئێران بۆ مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكرایەوە".
لە سەردانەكەی رۆژی یەكشەممەدا شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەر یەك لە حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران، عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمان و عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانحەسەن رووحانی "پاراستنی پەیوەندییەكانی هەولێر و تارانی بەپێویست زانیوە بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان گرنگی بە ئاسایشی ئێران و ناوچە سنوورییەكان دەدات، خوازیاریش بوو سەقامگیری لە ناوچەكە جێگیر ببێت و خەڵكی هەرێمی كوردستان لە خۆشگوزەرانیدابن".
نازم دەباغ كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی سەردان و دیدارەكان دەڵێت "دووپات لەوە كرایەوە كە ئێران هاندەرێكی باشی حكومەتی بەغدا دەبێ بۆ ئەوەی گەماڕۆكانی سەر هەرێمی كوردستان لاببات. بە نێچیرڤان بارزانییان گوت، لەهەركات و شوێنێك پێویستتان بە هاوكاری ئێران هەبوو، ئێمە درێغی ناكەین لە هاوكاریكردنتان. چاوەڕوانیش دەكرێ دواتر ئێران لەگەڵ عەبادی پەیوەندی هەبێ بۆ ئەوەی دانوستاندنەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئەنجامیان هەبێ".
بەپێی بەیاننامەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكە "سەرۆككۆماری ئێران، چارەسەركردنی كێشەكان و فەراهەمكردنی مافەكانی خەڵكی كوردستان و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور بە پێویست زانیوە، لەوبارەیەشەوە دەستخۆشی لە شاندی هەرێمی كوردستان كرد كە لە بەغدا بووە و گفتوگۆیان لەسەر كێشە هەڵواسراوەكان دەستپێكردووە". هەورەها عەلی شەمخانیش گوتوویەتی "پشتیوانی لە سیاسەتی نوێی هەولێر دەكەین".
عەرەفات كەرەم، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بە (رووداو)ی راگەیاند "عەبادی دەیەوێ داهاتووی خۆی لە دوای هەڵبژاردن مسۆگەر بكات، گرەویش لەسەر ئەو دەنگانە دەكات بەهۆی دژایەتی هەرێمی كوردستان كۆی دەكاتەوە، بۆیە باڵانس رادەگرێت، تووندی بەیاننامەی كۆبوونەوەكەشی لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر بۆ رازیكردنی جەماوەری شیعە بوو".
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە عەبادی زیاتر لە ژێر گوشاری ئەمریكایە وەكو ئەوەی ئێران بانگهێشتكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ تاران پەیوەندی بە دۆخی نێوخۆی ئێرانەوە هەیە و دەڵێ "دۆخی ئێران باش نییە، راستە كۆنترۆڵیان كردووە، بەڵام دۆخەكە لە كوڵانە، ئەوانیش حسابی تایبەت بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن با هەر بڵێن هەرێمە و بەشێكە لە عێراق بەڵام لە واقیع حكومەتەو دەوڵەتەو پەرلەمان و سوپاو هێزی ئەمنی هەیە".
دوایین كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بوو، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ ئەو گفتوگۆیانە دەربڕی كە بەمدواییانە لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەستیانپێكردووە. هیوای خواستووە تەواوی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بەڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێن و مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و تەواوی پێكهاتەكانی عێراق دابینبكرێن.
وا بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 22/1/2018 نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆببێتەوە، بەڵام بەپێی قسەی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كورردستان لە تاران بەهۆی خشتەی كارەكانیانەوە، نەیانتوانی بمێننەوە و گەڕایەوە بۆ هەرێمی كوردستان.