بەفر ناوچەی تائیفی لە سعودیە سپیپۆش کرد

21-04-2023
عەلی زەڵمی
دیمەنی بەفربارینی تائیف لە سعودیە
دیمەنی بەفربارینی تائیف لە سعودیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەفربارین سنووری تائیفی لە سعودیە گرتەوە و بووە هۆی سپیپۆشکردنی ناوچەکە و دروستکردنی ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی شۆفێران. 
 
بەفرەکە هێندە زۆر بوو کە لە هەندێک شوێن بووە هۆی گرتنی رێگە و شەقامەکان و هەربۆیەش تیمەکانی شارەوانی ناچاربوون سوود لە ئامێرەکانیان وەربگرن بە مەبەستی کردنەوەیان. 
 
شارەوانیی تائیف لەو بارەوە بڵاویکردەوە، زیاتر لە 90 تیم سەرقاڵی لابردنی بەفرەکە بوون بۆئەوەی بتوانن هاتووچۆ ئاسایی بکەنەوە. 
 
هاووڵاتیان بە بینینی دیمەنی بارینی بەفرەکە سەرسام و خۆشحاڵ بوون و هەربۆیە ژمارەیەکی زۆریان وێنە و ڤیدیۆیان تۆمارکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردەوە. 
 
بارینی ئەم بەفرە لە کاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا بارانێکی زۆر لە چەندین ناوچەی سعودیە باری و کەشناسی ئەو وڵاتەش پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا بارانبارین چەند ناوچەیەکی دیکە بگرێتەوە. یەکێک لەو شوێنانەی پێشبینی دەکرێت رۆژانی شەممە و یەکشەممە بارانی تێدا ببارێت تائیفە. 
 
سعودیە بەوە ناسراوە کە کەشوهەوایەکی گەرمی لە زۆربەی مانگەکانی ساڵدا هەیە و هەربۆیە بارینی بەفر لەم کاتەی ساڵدا لەو وڵاتە دەبێتە هەواڵێکی جێگەی سەرنجی میدیای ئەو وڵاتە و جیهان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە شاری ئەسفەهانی ئێران.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست: پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بەتەواوی رابگرێت

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تەنیا بە گوێرەی مەرجەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە تاران واز لە پڕۆگرامی ئەتۆمی بهێنێت و ئەوەی هەشیەتی لەنێوی ببات.