رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت، "نەورۆزتان پیرۆز!"
جەدعون سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "بۆ گەلی کورد، لەم نەورۆزەدا گەرمترین سڵاوتان بۆ دەنێرین. نەورۆز هێمای سەرکەوتنی رووناکییە بەسەر تاریکیدا، نوێبوونەوەی بەهار و سەرچاوەی هیوایە."
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا ئەوەیشی نووسیوە، "ئیسرائیل سەرسامە بە خۆڕاگری و هێزی گەلی کورد. پابەندبوونتان بە پاراستنی ناسنامە و نەریتەکانتان، ئیلهامبەخشە."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا بۆ کورد، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هیوای خواستووە، ئەم ساڵ زیاتر لە هەر ساڵێک، نەورۆز ببێتە سەرچاوەی ئاشتی، ئاسایش و پێشکەوتن، "هیوادارین هیواکانتان وەکو گوڵی بەهار بگەشێنەوە و نەورۆزتان پیرۆز!"
بەگوێرەی سەرچاوەکان؛ ساڵانە نزیکەی 300 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان لە وڵاتانی وەکو ئێران، ئەفغانستان، ئازەربایجان، تاجیکستان، هیندستان و چەندین وڵاتی دیکە جەژنی نەورۆز دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ