چیرۆکی ژنێک لە شنۆ؛ لە تەمەنی 62 ساڵیدا خۆی فێری نووسین و خوێندنەوەی کوردی دەکات

21-02-2024
 گرنگیدان بە زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
گرنگیدان بە زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
نیشانەکردن زمانی کوردی زمانی دایک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە تەمەنی 62 ساڵییەوە، زمانی کوردی دەخوێنێت؛ مریەم حاجیبوور، فێرخوازێکی زمانی کوردییە لە شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و، زۆربەی کاتەکانی بۆ خوێندنەوە و نووسین بە زمانەکەی، تەرخانکردووە.
 
مریەم لەبارەی چۆنییەتی فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی دەڵێ، "مامۆستا عومەر شوێنێکی خۆبەخشی کردبووەوە بۆ فێربوونی زمانی کوردی، هەموویان زەحمەتیی زۆریان کێشا."
 
ئەو هەوڵانەی مریەم حاجیبوور لەو تەمەنەدا بە جۆرێک کاریگەریی لەسەر خێزانەکەی داناوە، کە ئەوانیش هەوڵبدەن بۆ فێربوونی زمانی دایکیان و رۆژانەی لەگەڵیدا هەوڵی فێربوون بدەن.
 
شاهۆ مەولوودی، نەوەی مریەمە و دەڵێ "کە دەمبینی زیرەکانە بەدوای وانەکانی دەکەوێت و پێی خۆشە، وای لێکردم منیش بەدوای زمانی کوردییەوە بم." 
 
چەند ساڵە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندن بە زمانی دایک، لە ناوەندە ناحکومییەکان ئاوڕی جیدیی لێدەدرێتەوە و لە فێرگەکان، خەڵکێکی زۆر بۆ فێربوونی زمان و رێنووسی کوردی بەشدار دەبن. 
 
کەریم خۆران، فێرخوازی زمانی کوردییە و دەڵێ "من نەخوێندەوار بووم، بەڵام ئێستا باشە کوردییەکە کەمێک فێر بووم."
 
مامۆستایانی خۆبەخشی فێرکردنی زمانی کوردی دەڵێن؛ بۆ ئەوەی لە هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگە بتوانن فێری زمانی دایکیان بن، گۆڕانکارییان بەسەر کتێبەکانی فێرکاریدا هێناوە و ئاسانیان کردوون.
 
عومەر محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە شنۆ دەڵێ "بەڕاستی کێشە هەبوو بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بەپێی تەمەنە جیاوازەکان و هەندێکیان زوو فێر دەبوون، کەسانێکیش بەڕاستی وا نین، بۆیە هاتین جیاکردنەوەمان کرد و کێشەکەمان چارەسەرکرد."
 
سەرەڕای خەمساردییەکانی حکومەت و ئەو رێکارە تووندانەی بەرامبەر بە فێربوونی زمانی دایک دەیانگرێتەبەر، بەڵام مامۆستایانی خۆبەخش، ئەنجوومەنە ئەدەبی و کولتوورییەکان و چالاکییە مەدەنییەکان، بەردەوام رۆڵیان هەبووە لە گەڕانەوەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو زمانی دایکیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

هێزەکانی کۆماندۆ: پێشمەرگەیەکی خۆمان بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی راپەڕین دەستگیر کرد

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبار فەیزوڵڵا فەتحوڵڵا محێدین، پێشمەرگە لە هێزەکانی کۆماندۆیان دەستگیر کردووە