رووداو دیجیتاڵ
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا بە سەردانێک گەیشتە تاران و "جێبەجێکردنی کۆمەڵێک چالاکی پلان بۆ داڕێژراو" بە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی ناوبرد. لەو وڵاتەش لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی و بەرپرسانی دیکە کۆدەبێتەوە.
شۆیگۆ لە لایەن محەممەدرەزا ئاشتیانی، هاوتا ئێرانییەکەی پێشوازیی لێکرا. لە وەڵامی پرسیارێكی میدیای ئەو وڵاتە، شۆیگۆ رایگەیاند، "سەرەڕای هەوڵی رۆژئاوا و سزا و گوشارەکانیان، رووسیا و ئێران زیاتر لە یەکدی نزیکبوونەتەوە؛ ئەوەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت پێکەوەکارکردنی هەردوو وڵات لە فاکتەرە دەرەکییەکان بەهێزترە و پەیوەندییەکانی هەردوولا چوونەتە قۆناخێكی نوێوە، سەردانەکەمان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەردوو وڵاتمان دێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی سەربازی و پتەوکردنی کارە هاوبەشە بەرگرییەکانمان."
ئێران یەکێکە لەو وڵاتە کەمانەی جیهان کە دژایەتیی هێرشە سەربازییەکەی رووسیای بۆ سەر ئۆکراینا نەکردووە و لە مانگی ئابی ساڵی 2022ـەوە رێککەوتنی نهێنیی نێوان هەردوولا کراوە بۆ فرۆشتنی درۆنی ئێرانی جۆری شاهید بە رووسیا.
لە ئابی ئەم ساڵیشدا سەرچاوە میدیاییەکانی رۆژئاوا ئاماژەیان بە رێککەوتنێکی نوێی نێوان ئەو دوو وڵاتە کرد بۆ فرۆشتنی 24 فڕۆکەی سیخۆی (سو-35)ی رووسی بە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ