کۆچبەرانی سووریا لە سوودان لە نێوان گەڕانەوە و مانەوە دۆشداماون

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
کۆچبەرانی سووریا لە سوودان.
کۆچبەرانی سووریا لە سوودان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

عومەر جەسیری کۆچبەرێکی سوورییە لە شاری 'پۆرتسوودان'ی سوودان. لە ساڵی 2013 بەهۆی شەڕی سووریاوە ئاوارەی خەرتووم بوو، بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوودانیشەوە ئاوارەی ئەو شارە بووە.
 
عومەر جەسیری نایەوێت لە سوودان بمێنێتەوە، بەڵام ناشوێرێت بگەڕێتەوە: "ئێمە وەکو کۆچبەر لە ماڵی خۆمان لە خەرتوومەوە هاتینە پۆرتسوودان لە ویلایەتی دەریای سوور. ئێستا لە ناوەندێکین. گەڕانەوەم بۆ سووریا کێشەدارە چونکە پێویستە سێ ساڵ خزمەتی سەربازی ناچاری بکەم. دەمەوێت بژیم و ژیانم لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر ببەم. ئێستا لەم سەنتەرەم و ئینشائەڵلا خوا رێگەیەکم بۆ دەرچوون لێرە بۆ دروست دەکات."
 
دوای چوونی بۆ خەرتووم، عومەر هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی سوودانی کرد.
 
لە پۆرتسوودان، ئاوارە سوورییەکانی کەمپەکە و دانیشتووانی شارەکە پەیوەندییەکی بەهێزییان دروست کردووە.
 
عەبدولرەحمان یەعقوب، بەڕێوبەری سەنتەری گەنجان لە پۆرتسوودان دەڵێت: "یەک ناندێنمان هەیە و هەموو خواردنە کولتوورییەکانی سوورییەکان و سوودانییەکانی تێدا دروست دەکرێت. تێگەیشتنی هاوبەش، رێککەوتن و بیرۆکەی هاوبەشمان لەسەر زۆر شت هەیە، لەوانە دروستکردنی شیرینی. بوک و زاوا نوێیەکانیش فێری نەریتەکان دەکەین."
 
بە گوێرەی ناوەندی سووری بۆ دادپەروەری و بەدواداچوون، پێش دەستپێکی شەڕی سوودان لە 15ی نیسانی 2023، 150 هەزار کۆچبەری سووریایی لە سوودان بوون، بەشێکیان لەوێ شوویان کردووە یان ژنیان هێناوە.
 
شەڕی نێوخۆی سوودان و قورسکردنی مەرجی کارکردن وایکردووە بەشێکی زۆر لە کۆچبەرانی سووریا وڵاتەکە جێبهێڵن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگدەرێکی فەرەنسی لە بنکەیەکی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردن دەنگ دەدات

دوای هەفتەیەک لە هەڵبژاردن هێشتا حکومەتی نوێی فەرەنسا پێکنەهێندراوە

زۆرتر لە هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا تێپەڕیوە. لە دۆخی ئاساییدا دەبێت دوای هەڵبژاردن سەرۆکی پارتی براوە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت