وەزارەتی ئەوقاف: تەرمی حاجییەکی دیکە لە مەککە دۆزراوەتەوە

20-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تەرمی حاجییەکی دیکە دۆزراوەتەوە کە بە ڤیزەی یەک ساڵی (گەشتیاری) رووی لە سعودیە کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج. 
 
بەگوێرەی وەزارەتەکە، حاجییەکە ناوی (بەیان سەعدی عەلی)ـە و خەڵکی شاری هەولێرە.
 
رۆژی چوارشەممە 19-06-2024، شێخ دلێر جەبار بەرزنجی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە رووداوی گوت "تاوەکو ئێستا، 12 حاجی عێراقی و حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە مەککە گیانیان لەدەستداوە."

 

شێخ دلێر جەبار بەرزنجی گوتی، ئەو 12 حاجییەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراق و حاجییەکەی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی و لە رێگەی دەستەی حەج و عومرەی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە حەج.
 
ئەوە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە فەرمی ئاماری گیانلەدەستدانی حاجییانی بڵاونەکردووەتەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە