رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چەند پێگەیەکیان لە رۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆردوومان کردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئاگربەستی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، شەڕی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا راگرت.
رۆژی پێنجشەممە 20-03-2025 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "سوپاکەمان پێگەیەکی چەکداری کردە ئامانج کە ژێرخانی تیرۆریستیی ژێرزەوی لە ناوچەی بیقاع لە لوبنان تێدابوو. هەروەها، پێگەیەکی دیکەی بۆردوومان کرد کە مووشەکهاوێژی لە باشووری لوبنان تێدابوو و جموجووڵی حیزبوڵڵاش لەوێ بوو."
پێش ئەو راگەیێندراوە، میدیای لوبنانی باسی دوو بۆردوومانی بۆ ئەو دوو ناوچەیەی وڵاتەکە کرد.
میدیای فەرمیی لوبنان بڵاویکردەوە: "فڕۆکەی دووژمن زنجیرە چیاکانی رۆژهەڵاتی لە نزیک شارۆچکەی جەنتە لە ناوچەی بیقاع کردە ئامانج؛ هەروەها دەوروبەری شارۆچکەی تەرایا لە رۆژئاوای بەعلبەک بۆردووومانکرا."
ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە 27-11-2024 بووە هۆی راگرتنی شەڕی زیاتر لە ساڵێکی نێوانیان، لە نێوان ئەیلوول بۆ تشرینی دووەم، ئیسرائیل تەنانەت سەربازیشی بۆ لوبنان نارد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ