بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی: ئیسرائیل فەرماندەیەکمانی لە سووریا کوشتووە

20-03-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین پشتڕاستی دەکاتەوە، فەرماندەیەکیان لە سووریا کوژراوە و ئیسرائیل بە کوشتنی تۆمەتبار دەکات.
 
بەپێی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، عەلی رەمزی ئەسوەدی تەمەن 31 ساڵ، بەیانیی رۆژی یەکشەممە "لەلایەن سیخوڕەکانی زایۆنییەوە" لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا کوژراوە.
 
بەرپرسێکی بزووتنەوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، "تیرۆرکردنەکە بە تەقەی راستەوخۆ لە نزیک خانووەکەی بووە."
 
ئەو بەرپرسە دەشڵێت، عەلی رەمزی، کە وەکو پەنابەرێکی فەلەستینی لە کەمپێکی سووریادا دەژیا و بە ئەبو عەبدولڕەحمان ناسراو بوو، ئەندامێکی سوپای قودسی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بووە.
 
حیزبوڵڵای لوبنانیی نزیک لە ئێران، کە هاوشانی هێزەکانی حکومەتی سووریا شەڕ دەکەن، لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی کوشتنەکەی کرد و بە تاوانێکی قێزەونی ناوبرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە