رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بێهەڵوێستیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی زیاتر.
ریاز مەنسوور، باڵیۆزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "هیچ کەسێک سەرکەوتوو نەبووە لەوەی ئیسرائیل ناچار بکات کە پابەندبێت بە داواکارییە جیهانییەکان بۆ راگرتنی ئەم دوژمنکارییە."
باڵیۆزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی خستەڕوو: "ئێمە لێرە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی ئەنجوومەنی ئاساییشەوە کار دەکەین کە بەرپرسە لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی. ئێمە پەلەمان لە هیچ شتێک نەکردووە بۆ ئەوەی بەریەککەوتنمان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەبێت، بۆیە ئەو لایەنانەی کە دەڵێن کارنەکردنی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئەوان باشە بە پاساوی ئەوەی هەوڵەکانیان بەردەوامن، پێیان دەڵێم با چاوەڕێ بکەین و بزانین هەوڵەکانیان چ ئەنجامێکیان دەبێت."
هەروەها ریاز مەنسوور پرسیار دەکات و دەڵێت "ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان کاری چییە ئەگەر لە هاوکاریکردن پەلە نەکات؟"
رۆژی یەکشەممە 2021/05/16 لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش داوایان کرد بە زووترین کات کۆتایی بە توندوتیژیی نێوان ئیسرائیل و غەززە بهێنرێت و پشتیوانیی خۆیان بۆ چارەسەری هەردوو وڵات دووپات کردەوە.
بەڵام ئەمریکا بە پاساوی مەترسیی لاوازکردنی هەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان، رێگەی نەدا ئەنجوومەنی ئاساییش هیچ راگەیێنراوێکی فەرمی لە بارەی ململانێکانی فەلەستین و ئیسرائیل بڵاوبکاتەوە.
پێشتر رۆژنامەی جیروسلەم پۆستی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە حکومەتی میسر بە چڕی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پشتیوانین بۆ گەیشتنە ئاگربەست و بۆ ئەو مەبەستە بە بەردەوامی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کۆشكی سپی لەسەر هێڵن، هەروەها قسەیان لەگەڵ ئیسماعیل هەنیەی سەرکردەی حەماسیشدا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ