حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خەلیل حەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە کوژرانی یەحیا سنواری لە غەززە پشتڕاستکردەوە. 
 
سەرۆکی حەماس گوتی، یەحیا سنوار "تا دوا ساتەکانی ژیانی شەڕی لەگەڵ دووژمن کرد و شەهید بوو." 
 
خەلیل حەیە دەشڵێت: "بەردەوام دەبین تاوەکو دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین کە پایتەختەکەی قودس بێت." دەشڵێت، کوژرانی سەرکردەکانیان رژدتریان دەکات لەسەر دۆزی فەلەستین. 
 
سەرۆکی حەماس لە غەززە باسی بارمتەکانی کرد و گوتی "بارمتەکانتان بۆ ناگەڕێندرێنەوە تاوەکو شەڕ کۆتایی نەهێنن، بەیەکجاری نەکشێنەوە و دیلەکانمان لە گرتووخانەکان ئازاد نەکەن." 
 
یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی  بزووتنەوەی حەماس بەگوتەی ئیسرائیل ئەندازیاری هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بوو، کە لەلایەن حەماسەوە کرایە سەر ئیسرائیل، دوێنێ پێنجشەممە کوژرانی لەلایەن سەرۆکوەزیران و سوپای ئیسرائیلەوە راگەیێندرا. 
 
رۆژی چوارشەممە 16-10-2024، چەند سەربازێکی سوپای ئیسرائیل لە شاری رەفەحی باشووری غەززە چەند چەکدارێک دەبینن دەچنە نێو باڵاخانەیەک، ئەوانیش داوا دەکەن بە تانک لەو باڵاخانەیە بدرێت، بەڵام نازانن سنوار یەکێکە لەوانەی چوونەتە ژوورەوە. 
 
دوای ئەوەی تانک لەو باڵەخانەیە دەدات و سێ چەکدارەکە دەکوژرێن، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، گومان دەکەن یەکێکیان سنوار بێت. تەرمەکان بۆ پشکنینی ددان و پەنجەمۆر دەنێرنە دادپزیشکی و دوێنێ پێنجشەممە پشتڕاستکرایەوە، کە سنوار کوژراوە.
 
سەرکردە رۆژئاواییەکان لەوانەش ئەمریکا رایانگەیاند، کوشتنی سنوار دەرفەتێکە بۆ ئەوەی گرژییەکان کۆتاییان پێبێت، بەڵام بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، جەنگ کۆتایی نەهاتووە و هێشتا رزگارکردنی بارمتەکان ماون.
 
رۆژی 07-10-2023 چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی ئیسرائیل و فێستیڤاڵێکی میوزیک، لەو رۆژە نزیکەی 1200 کەس کوژران و 251 کە بە بارمتە بران. ئیسرائیل دەستی بە وەڵامدانەوە کرد و جەنگ بەرپابوو. جەنگە وێرانکەرەکە هێشتا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا لە غەززە لانیکەم 42 هەزار کەس کوژراون.
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی یەحیا سنوار کە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆی "دوایین ساتەکان"ی سنواری بڵاوکردەوە

ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هاوپێچ لەگەڵ ڤیدیۆکە نووسیویەتی، رۆژی چوارشەممە، لە ناوچەی تەلسوڵتان لە رەفەح، "هێزەکانمان سێ تێکدەریان بینی لە ماڵێکەوە هەڵدێن بۆ ماڵێکی دیکە بۆ ئەوەی رابکەن، بۆیە لێیان هاتنە دەست و هێرشیان کردە سەر. یەحیا سنوار بە تەنیا رایکرد بۆ نێو یەکێک لە خانووەکان. هێزەکانمان لە رێگەی درۆنەوە پشكنینیان بۆ ناوچەکە کرد."