سوپای ئیسرائیل: چەند تیرۆریستێک ویستیان لە ئوردنەوە بێنە نێو ئیسرائیل؛ دووانیان کوژران

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چەند کەسێک لە ئوردنەوە ویستوویانە بچنە نێو ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل تەقەی لێکردوون و دووی لێ کوشتوون.
 
رۆژی هەینی 18-10-2024 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "چەند تیرۆریستێکمان بینی لە ئوردنەوە لە باشووری دەریای مردوو ویستیان بێنە نێو ئیسرائیل. تیرۆریستەکان تەقەیان لە هێزەکانی ئیسرائیل کرد و توانیمان دووان لەوان بکوژین".
 
سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی دیکەی بڵاونەکردەوە بەڵام رایگەیاند، هێزەکانیان خەریکی گەڕان و کێوماڵکردنی شوێنەکەن. تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە. سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
 
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی رایگەیاند، چەند نیگەرانییەکی ئەمنی هەن کە هێشتا چەند چەکدارێک لە باشووری دەریای مردوودا مابن.
 
دەریای مردوو دەکەوێتە رۆژئاوای ئوردن و رۆژهەڵاتی کەرتی رۆژئاوا و باکووری رۆژهەڵاتی ئیسرائیل.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی یەحیا سنوار کە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆی "دوایین ساتەکان"ی سنواری بڵاوکردەوە

ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هاوپێچ لەگەڵ ڤیدیۆکە نووسیویەتی، رۆژی چوارشەممە، لە ناوچەی تەلسوڵتان لە رەفەح، "هێزەکانمان سێ تێکدەریان بینی لە ماڵێکەوە هەڵدێن بۆ ماڵێکی دیکە بۆ ئەوەی رابکەن، بۆیە لێیان هاتنە دەست و هێرشیان کردە سەر. یەحیا سنوار بە تەنیا رایکرد بۆ نێو یەکێک لە خانووەکان. هێزەکانمان لە رێگەی درۆنەوە پشكنینیان بۆ ناوچەکە کرد."