لە رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان حاجییان نزیکەی 45 ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنییان کردووە

18-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی پەیوەندییەکان و ئاسمان و تەکنەلۆژیای سعودیە ئاشکرای کرد، لە یەکەم رۆژی جەژندا حاجییان لە مەککە و شوێنەکانی دیکە نزیکەی 45 ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنییان کردووە، نزیکەی حەوت ملیۆنیان پەیوەندیی نێودەوڵەتی بوون.
 
دەستەی پەیوەندییەکان و ئاسمان و تەکنەلۆژیای سعودیە رایگەیاند، لە رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا، حاجییانی ماڵی خودا 44 ملیۆن و 800 هەزار پەیوەندیی تەلەفۆنییان کردووە، 38 ملیۆن و چوار هەزاریان پەیوەندیی نێوخۆیی و شەش ملیۆن و 760 هەزاریان پەیوەندیی نێودەوڵەتی بوون.
 
بەپێی دەستەکە، ژمارەی ئەو داتایانەی لەو نێوەندەدا بەکارهاتوون 5.790 تێرابایت بووە، واتە هاوتای تەماشاکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن و 370 کاژێر لە گرتەی ڤیدیۆیی بە کوالێتیی (1080p HD)، هەر تاکە کەسێکیش رۆژانە 779.93 مێگابایت داتای بەرکاهێناوە، واتە بە بڕی زیاتر لە 380 مێگابایت لە تێكڕای بەکاربردنی هەر تاکە کەسێک لە جیهاندا.
 
بەپێی دەستەکە، لە رۆژی جەژندا حاجیانی میسر، یەمەن، هیندستان بەپێی ریزبەندی بەدوای یەکدا، زۆرترین تەلەفۆنیان کردووە، هەروەها حاجییانی میسر و هیندستان و ئەسیوپیا زۆرترین پەیوەندیی تەلەفۆنییان بۆ رۆیشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە