بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکاتەوە؛ ئیسرائیل لە پلانیدا نییە

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەیەم جار لەدوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە، سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات، بەڵام ئەمجارە لە پلانیدا نییە بچێتە ئیسرائیل.
 
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنتۆنی بلینکن، دەگاتە میسر بۆئەوەی پێشنیازی واشنتن بۆ ئاگربەستی غەززە، بە چەند گۆڕانکارییەکەوە، پێشکێش بە ئیسرائیل و حەماس بکات.
 
پێچەوانەی گەشتەکانی پێشووی، ئەمجارە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئیدارەی بایدن هیچ گەشبینییەک بە ئاگربەست نیشان نادات. هەروەها ئەمجارە بلینکن هیچ پلانێکی ئاشکرای نییە بڕواتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبێتەوە.
 
هۆکاری خراپبوونی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ قسە تووندەکانی نەتەنیاهوو، لەنێویاندا کاتێک لە مانگی حوزەیران کە هێشتا بلینکن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو، نەتەنیاهوو گوتی، تەنیا بە "سەرکەوتنی تەواو" رازی دەبن، لەگەڵ هەندێک داواکاریی دیکەی ئیسرائیل کە ئەمریکا پێی رازی نییە.
 
رۆژی چوارشەممە، بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر لە قاهیرە لەگەڵ بلینکن کۆدەبێتەوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەم سەردانەی بلینکن بۆ قاهیرە دوو ئامانجی هەیە و ئەوانیش، تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و میسر و گفتوگۆی ئاگربەستی غەززەیە.
 
دامرکانەوەی باسوخواسی ئاشکرا لەبارەی ئاگربەست دوای ئەوە دێت کە ماوەی چەند مانگێک بوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئیدارەکەی وا باسیان لە ئاگربەست دەکرد کە نزیک بێت، گوشاریان لە حکومەتە راستڕۆکەی نەتەنیاهوو و حەماس دەکرد بۆئەوەی رێککەوتنەکە تەواو بکەن، بەڵام ئەوە رووینەدا.
 
ئێستا ئیدارەی بایدن دەڵێت، لەگەڵ نێوەندگیرانی میسری و قەتەری لە پەیوەندیدایە بۆئەوەی پێداچوونەوەیەک بەو پلانەدا بکەن کە بۆ ئاگربەست پێشنیازیان کردبوو، بۆئەوەی دووبارە بیخەنەوە بەردەم ئیسرائیل و حەماس تاوەکو پێی رازی بن.
 
نەخشەکە بە ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی دەستپێدەکات. لەو ماوەیەدا، هەندێک بارمتەی ئیسرائیلی و بەندکراوی فەڵەستینی ئالۆگۆڕ دەکرێن. ئەمریکییەکان ئێستا پێیان وایە، ئاگاداربوونی رای گشتی لە وردەکاریی دانوستاندنەکان زیان بە هەوڵەکانیان دەگەیێنێت.
 
ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشيممە رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکی، قەتەری و میسری هێشتا پێشنیازەکە تاوتوێ دەکەن و هەوڵدەدەن "بزانن ئەمە ئەو پێشنیازەیە کە لایەنەکان لە کۆتاییدا دەگەیێنێت بە رێککەوتن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی تەقینەوەی بەشێک لە ئامێرەکان

بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوە دەیان ئەندامی حیزبوڵڵا بریندار دەبن

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە، حیزبوڵڵا هۆشداری بە ئەندامانی دابوو کە جگە لەو سیستەمی پەیوەندییەی کە خۆی دیاریکردووە، نابێت ئامێرەکانی دیکەی پەیوەندیکردن بەکاربهێنن و هۆشداری دابوو لەوەی ئیسرائیل لەوێوە هێرشیان دەکاتە سەر.