پۆلیسی ئیسرائیل: ماڵی نەتەنیاهوو بە دوو بۆمبی رووناکی کرایە ئامانج

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگەی شاباک رایانگەیاند، دوو بۆمبی رووناکی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە فڕێدراونەتە ماڵەکەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە قودس/ئۆرشەلیم، بەڵام نەتەنیاهوو و خێزانەکەی لەو کاتەدا لە ماڵ نەبوون و سەلامەتن. 
 
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل رووداوەکە بە "مەترسیدار" دادەنێن و دەڵێن، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. 
 
هێرشەکە لەکاتێکدایە ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و غەززە بەردەوامە. هەروەها هاوکاتە لەگەڵ ناڕەزایی بەرفراوانی شەقامی ئیسرائیلی کە رۆژانە بە خۆپێشاندان داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ و رێککەوتن لەگەڵ حەماس دەکەن بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازادبکرێن. 
 
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بە کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی گوتووە، "دژایەتیکردنی نەتەنیاهوو، هەموو سنوورێکی بەزاندووە. ئەمڕۆ بۆمبی رووناکی هەڵدراوە، سبەی گوللـەی پێوە دەنرێت."
 
هاوکات یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند، "بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەم و چاوەڕێی ئەوەم تاوانکاران بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن."
 
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیلیش رووداوەکەی بە "زۆر مەترسیدار" ناوبرد و گوتی "بە توندی سەرکۆنەی دەکەم."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی ئاگرکوژێنەوە لە بەیرووت، دوای بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیل، ئاگری باڵەخانەیەک دەکوژێننەوە. وێنە: AFP

ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستێکی 60 رۆژی بۆ لوبنان دەکات

بەرپرسانی لوبنان دەڵێن، حکومەتی ئەو وڵاتە پێشنیازێکی ئاگربەستی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتووە بۆئەوەی دوو مانگ جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بوەستێنرێت، لەو ماوەیەشدا سوپای لوبنان بە درێژایی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل جێگیر بکرێت. بەرپرسێکی لوبنانی نزیک لە حیزبوڵڵا داوای مۆڵەتی کردووە بۆئەوەی بڕیار بدەن و ئیسرائیل هێشتا هەڵوێستی خۆی ئاشکرا نەکردووە