رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئاڕ بی دۆرسی ئیسرائیلی لە شاری ئەسقەلان باس لەوە دەکات کە بۆ پاراستنی زیاتری هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە هێرشی هاوشێوەی 7ـی تشرینی یەکەم، کار بۆ دروستکردنی کەلوپەلی پارێزراوتر و بەهێزتر دەکات، لەوانەش دەرگە، پەنجەرە و ساردکەرەوە.
ئایدەن زو ئەرێتز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی ئاڕ بی دۆرسە لەبارەی بەهێزکردنی کوالێتی بەرهەمەکانیان دەڵێت، "دەتوانیت وێنای بکەیت کە خواست لەسەر ئەو بەرهەمانە لەبەرزبوونەوەدایە. دەزانیت ئەمە پابەندبوونی ئێمەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمانەی ژیان دەپارێزن. ئەمە لێرە دەکەین. ئەمە پابەندبوونی ئێمەیە بە کڕیارانمان، کڕیارانی ئیسرائیلی و جیهان."
بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە چەند سیستەمێکی داخستنیان هەیە و لە ئاسنێکی بەهێز دروستکراون، ئێستا دەرگەی چوونە ژوورەوەی بەشێکی زۆری باڵیۆزخانە، دامەزراوەی ئاسایش، بانکەکانی ئیسرائیل و جیهان دروست دەکات. هەرچەندە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تەنیا 60٪ بۆ 65٪ـی کارمەندەکانیان لەکاردا ماون.
ئایدەن زو ئەرێتز، باس لەوەش دەکات، "ئێستا بەهۆی نەبوونی دەستی کارەوە بارودۆخەکە قورسە. کارمەندمان کەمە و زۆرێک لە کارمەندانمان تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن، بەشێکیان چوونەتە ریزی سوپاوە و بەشێکیان لە شارێکی جیاوازن و ناتوانن بگەڕێنەوە و کاربکەن."
لەو کارگەیەدا عەرەب، موسڵمان و فەلەستینی لەو کارگەیەدا کاردەکەن.
هەرچەندە کۆمپانیاکە دەرگە و پەنجەرە دروست دەکات بۆ ئەوەی ئیسرائیلییەکان بپارێزێت بەڵام چەند مووشەکێکی حەماس زیانی بە کارگەکە گەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ