وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: رێگەدان بە حەماس و حووسییەکان سەقامگیریی عێراق تێکدەدات

49 خولەک له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ماتیو میلەر
ماتیو میلەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر رێگە بە گرووپی حەماسی فەلەستینی و حووسییەکانی یەمەن بدرێت لە عێراق کار بکەن، ئەوا ئامانجەکانی عێراق بۆ سەقامگیری، سەروەری و پێشڤەچوونی ئابووری تێکدەدەن. 
 
رۆژی دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند، "گفتوگۆکان بەگوێرەی پلانەکان بەردەوامن".
 
لەبارەی کردنەوەی ئۆفیسی حەماس و حووسییەکان لە بەغدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "حەماس و حووسییەکان گرووپی تیرۆریستین. رێگەدان بە حەماس و حووسییەکان بۆ ئەوەی لە عێراق کار بکەن، دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەی ئەو گرووپە چەکدارانە لە عێراق زیاتر بێت کە بەرژەوەندییان لە بەکارهێنانی تووندووتیژییە بۆ تێکدانی ئامانجەکانی عێراق بۆ سەقامگیری، سەروەری و بەرەوپێشچوونی ئابووری".
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی، "ئێمە پاڵپشتی لە عێراقێکی سەقامگیر و پڕ ئاسایش دەکەین و بوونی ئەو گرووپانە لە عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق ببەنە نێو ململانێیەکی قووڵتری ناوچەیی. هەروەها ئێمە ئەو نیگەرانییەمان بەئاشکرا بە حکومەتی عێراق راگەیاندووە."
 
لەبارەی هێرشکردنە سەر ناوەندە دیپلۆماسییە ئەمریکییەکانیش، ماتیۆ میڵەر گوتی، "ئێمە چاوەڕێی ئەوە لە حکومەتی عێراق دەکەین کە ئەو کەسانە رووبەڕووی بەرپرسیارێتیی بکەنەوە کە دژی سەباز و کارمەندە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە کاردەکەن".
 
شەوی سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024 لە فڕۆکەخانەی بەغدا، هێرشکرایە سەر ناوەندی خزمەتگوزاریی دیپلۆماسی بەغدا، کە ناوەندێکی دیپلۆماسی ئەمریکییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە