رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بارانی بەخوڕ لە چەند ناوچەیەکی یەمەن ببارێت. وێنە: ئەرشیڤ
رووداو دیجیتاڵ
هەشت کەس لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن بەهۆی هەورە برووسکە و لافاوەوە گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 هەمزە سەعید، پزیشک لە نەخۆشخانەی لوحەییەی شاری لوحەییەی پارێزگای حودەیدەی یەمەن رایگەیاند، شەش ژن و پیاوێک لە ئەنجامی هەورە برووسکە لە شارەکانی لوحەییە و زەهرای سەر بە پارێزگای حودەیدە گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات لافاو لە شاری حەیسی پارێزگای حودەیدە دروستبوو و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستدا و دەیان خانووش رووخان و زیانیان بەرکەوت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی تایبەت بە دانیشتووانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنیا ئەمساڵ کەشوهەوای نائاسایی بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 200 هەزار کەس و ژمارەیەک لەوانیش چەند جارێک ئاوارە بوون.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بارانی بەخوڕ لە چەند ناوچەیەکی یەمەن ببارێت و ببێتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی نزیکەی دوو ملیۆن کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ