چیرۆکی گۆڕهەڵکەنێک لە غەززە: زۆربەی ئەوانەی بە خاکیان دەسپێرین ژن و منداڵن

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
گۆڕهەڵکەنەکە دەڵێت، لەوانەی بە خاکیان دەسپێرن یەک بۆ دووانیان ئەندامی حەماسن، ئەوی دیکە ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلن
گۆڕهەڵکەنەکە دەڵێت، لەوانەی بە خاکیان دەسپێرن یەک بۆ دووانیان ئەندامی حەماسن، ئەوی دیکە ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەعدی حەسەن پیاوێکی خەڵکی دێر بەلەحی کەرتی غەززەیە و 28 ساڵە لەو شارە گۆڕهەڵکەنە. پێش ئەوەی جەنگ دەستپێبکات، هەفتانە یەک یان دوو کەسیان بە خاک دەسپارد، بەڵام ئێستا ژمارەکە تاوەکو 300 کەس دەچێت. 
 
سەعدی دەڵێت، پێشتر زۆرترین کەس لە هەفتەیەکدا بە خاکیان دەسپارد، پێنج کەس بوون، "بەڵام ئێستا هەفتانە 30، 60، 90، 200، 250 یان 300 کەس بە خاک دەسپێرین."
 
لەو گۆڕستانەی دێر بەلەح شوێنی بەخاکسپاردن نەماوە، بۆیە گۆڕەکان لەسەر گۆڕی کۆن هەڵدەکەندرێن.
 
پێش جەنگ کاتێک تەرمێک لەو گۆڕستانە بە خاک دەسپێردرا، هەزار بۆ دوو هەزار کەس نوێژیان لەسەر دەکرد، بەڵام ئێستا 200 کەس بە خاک دەسپێردرێن و نزیکەی 20 کەس نوێژیان لەسەر دەکەن. 
 
سەعدی حەسەن بەرەکە دەشڵێت، "رۆژانە لە 06:00ـی بەیانی بۆ 06:00ـی ئێوارە لێرە کار دەکەم و دوو بۆ سێ ئەندامی حەماس بە خاک دەسپێرین، ئەوانەی دیکە هەموویان ژن و منداڵن. هەموو ئەو قسانەی دیکە کە پێچەوانەی ئەوەن ناڕاستن. ئەگەر ئەوان کێشەیان لەگەڵ سینوار، هەنییە خوا لێیخۆشبێت، حەییە یان هەر کەسێکی دیکە هەیە، چ پەیوەندییەکی بە منداڵانەوە هەیە؟ با ئەوان هەموویان بکوژن، بەڵام ژن و منداڵان تاوانیان چییە؟" 
 
بە گوێرەی تەندروستیی کەرتی غەززە کە لەژێر دەسەڵاتی حەماسدایە، لە سەرەتای جەنگەوە 40 هەزار کەس کوژراون کە 16 هەزاریان منداڵن.
 
لە 45 گۆڕستانی غەززە، بەشێکیان پڕبوون و سوپای ئیسرائیلیش زیانی بە 22یان گەیاندووە، هەندێکیشیان بە تەواوی تەخت بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی رێکخراوەکانی فریاگوزاری لەنێو داروپەردووی رووخاوی غەززەدا. وێنە: Reuters

ئەمریکا، قەتەر و میسر: هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە دەستپێدەکاتەوە

ئەمریکا، میسر و قەتەر لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، هەفتەی داهاتوو لە قاهیرە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی ئەمریکا لە دەوحە "پێشنیازێکی لێکنزیککەرەوە"ی پێشکێش بە حەماس و ئیسرائیل کرد بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە تەواو بکرێت.