لیژنەى باڵاى سیاسی و ئەمنیى عێراق و تورکیا کۆدەبنەوە

16-06-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیرانى دەرەوەى عێراق و تورکیا رێککەوتن لیژنەى سیاسی و ئەمنى نێوانیان لە مانگی ئابدا لە ئەنقەرە کۆببنەوە.
 
ئەو رێککەوتنەى نێوان هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا و فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لە پەراوێزى لووتکەى ئاشتى تایبەت بە ئۆکراینا لە سویسرا بوو.
 
بە گوێرەى راگەیێندراوى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، کۆبوونەوەکەى مانگى ئاب بە سەرۆکایەتى هەردوو وەزیرى دەرەوەى عێراق و تورکیا دەبێت. 
 
هەردوو وەزیرەکە لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانى سەردانى مانگى نیسانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ عێراق بکەن، ئەوە جگە لە تاوتوێکردنى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان کە بۆ گواستنەوەى کاڵایە لەنێو عێراقەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەورووپا کە بڕیارە لە 2050 تەواو بێت.
 
لە سەردانى 14ى ئاداردا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵى رێککەوتن لەسەر پێکھێنانى چەند لیژنەیەکى باڵاى هەمیشەیی هاوبەش بۆ بوارەکانى بنبڕکردنى تیرۆر، بازرگانى، کشتوکاڵ، وزە، ئاو، تەندروستى و گواستنەوە.

 

ئەردۆغان دوای بەغدا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵا لە گوندێکی باشووری لوبنان لە 4-4-2025، وێنە: Rabih DAHER / AFP

لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دوو کەس کوژران

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری وڵاتەکە، دوو کەس کوژران. ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشی کردووەتە سەر چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵا.