ئەو عێراقییەی بۆ ژنهێنان چووبووە سووریا و رفێنرابوو، ئازاد کرا

دوێنێ کاژێر 09:51
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو هاووڵاتییە عێراقییەی کە بۆ ژنهێنان چووبووە سووریا و لەوێ رفێنرابوو، بەبێ دانوستاندن لەگەڵ رفێنەرانی ئازاد کرا.
 
سێ هەفتە لەمەوبەر ئەبولحەسەن حەمید مساعد، خەڵکی پارێزگای بەسرە، بۆ هاوسەرگیریی لەگەڵ کچێکی سووری چووەتە سووریا؛ بەڵام لە ناوچەی  بیازە لە ریفی حمس فێنرا. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-09-2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەبولحەسەن حەمید مساعد، ئێوارەی دوێنێ شەممە 14ی ئەیلوول ئازادکراوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێ، بە هەوڵی باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق و بەیروت و بە هاوکاری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق و پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا و هەواڵگری لوبنانی، ئەو هاووڵاتییە ئازادکراوە.
 
بەگوتەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەو باندەی کە ئەبولحەسەن-یان رفاندبوو لە بەرامبەر ئازادکردنی، داوای 500 هەزار دۆلاریان دەکرد ؛ بەڵام باڵیۆزخانەی عێراق و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق ئازدیان کردووە، بێ ئەوەی دانوستاندن لەگەڵ رفێنەران بکەن. 
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدابوو، کە ئەبولحەسەن بە مەبەستی هاوسەرگیریی لەگەڵ کچێکی سووریایی سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە