مەحموود عەباس لە پەرلەمانی تورکیاوە: دەوڵەتی فەلەستین بەبێ غەززە دروست نابێت

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لە پەرلەمانی تورکیاوە رایگەیاند "غەززە هەمیشە بەشێکە لە کەرتی رۆژئاوا و دەوڵەتی فەلەستین. دەوڵەتی فەلەستینیش بەبێ غەززە دروست نابێت و سەرناگرێت."
 
مەحموود عەباس، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 15-8-2024) لە وتارەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند، "ئیسرائیل هەڵمەتێکی بۆ کۆمەڵکوژکردنی گەلی فەلەستین دەستپێکردووە و گەلەکەمان رووبەڕووی تاوانکاری و داپڵۆسینی ئیسرائیل بووەتەوە."
 
سەبارەت بە تورکیاش قسەی کرد و رایگەیاند "بۆ پرسی فەلەستین، تورکیا رۆڵێکی پێشەنگ و مێژوویی هەیە. هەڵوێستەکانی تورکیا بۆ پرسەکانی فەلەستین لەبیرناکەین."
 
جەختیشی کردەوە لەوەی "چەند قوربانییەکانمان زۆربن، گۆڕەپانەکە بۆ داگیرکەر چۆڵناکەین."
 

 

 

نوێدەکرێتەوە...