سەرۆکی ئیسرائیل: ئاگربەست هەنگاوێکی باشە بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم کاردانەوەی ئیسرائیل بەرامبەر بە رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە، تاوەکو سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکرێن و بیانگەڕێننەوە بۆ ئیسرائیل.
 
رۆژی چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا، لەبارەی رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی 15 مانگەی غەززە، رایگەیاند ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و باش بوو لە هەمان کاتیشدا پێویست بوو.
 
سەرۆکی ئیسرائیل راشیگەیاند: "هیچ بەرپرسیارێتییەکی گەورەتر، مرۆیی، جوویی، ئیسرائیلی نییە، لەوەی کوڕ و کچەکانمان بگەڕێنینەوە، جا بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان یان بەخاکبسپێدرێن." 
 
بڕیارە سبەی پێنجشەممە، کابینەی حکومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین نتنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کۆببنەوە، بەمەبەستی واژۆکردنی رێککەوتنەکە و سەرۆکی ئیسرائیلیش داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد، ئەو رێککەوتنە پەسند بکەن و گوتیشی: "لەناخی دڵمەوە بڕوام بەوەیە ئەم هەنگاوە بەهێزتر و باشتر و یەکگرتوومان دەکات." 
 
بەگوێرەی رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی غەززە، رۆژی یەکشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاگربەست دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە. لەوبارەیەوە سەرۆکی ئیسرائیل گوتی: "ئێمە بەرپرسیارین لەوەی هەندێک هەنگاو بنێین بۆ یەکگرتنەوەی خەڵکەکەکان."
 
سەرۆکی ئیسرائیل لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لە دۆخی کەسوکاری بارمتەکان کرد و رایگەیاند: "بیرم لای ئێوەیە و بەتایبەتی ئەوانەشی کە ترسیان هەیە لەوەی ئازیزانیان لە قۆناخی یەکەمدا ناگەڕێنەوە بەگوێرەی رێککەوتنەکە." 
 
سەرۆکی ئیسرائیل ستایشی هەوڵەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی و هەروەها تیمی دانوستاندنکاری ئیسرائیل، ئەمریکا، قەتەر، میسر، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژارێردراوی ئەمریکای کرد، کە هەوڵیان دا ئەو رێککەوتنە بهێننە ئاراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی سڤیل لە جەبالیای باکووری غەززە لە شوێنی بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیل کۆبوونەتەوە. وێنە: Reuters

پێشنیازی ئاگربەستی غەززە ئامادەیە؛ ئەو خاڵانەی ئیسرائیل و حەماس لەسەر رێککەوتوون چین؟

ئیسرائیل و حەماس لە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست نزیکن و بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، ئاگربەستەکە سێ قۆناخ دەبێت. بڕیارە لە قۆناخی یەکەمدا حەماس 33 بارمتە ئازاد بکات، لە بەرامبەردا سەتان گیراوی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل ئازاد بکرێن