سوپای پاسداران: بنکەکانی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی (مۆساد)مان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردنە ئامانج

 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ناوەندێکی "پەرەپێدانی پەرەپێدانی جموجۆڵە سیخوڕییەکان و پلانداڕشتنیان" کردووەتە ئامانج، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج ماڵی سەرمایەدار و وەبەرهێنەرێکی شاری هەولێری کردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
شەوی سێشەممە، 16-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران راگەیێندراوێکی دیکەی لە بارەی هێرشەکەی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "سوپای پاسداران بە چاودێری و پشتبەستن بە کۆمەڵێک زانیاریی لەسەر بنکە و جووڵەکانی رژێمی زایۆنی لە ناوچەکە، بە کۆمەڵێک مووشەکی دوورهاوێژ، بنکەکانی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی (مۆساد)ی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانج و لەنێوی بردن."
 
پاسداران دەڵێت: "ئەو بنکەیە ناوەندی پەرەپێدانی جموجۆڵە سیخوڕییەکان و پلانداڕشتن بۆ هەوڵە تیرۆریستییەکان بوو لە ناوچەکە، بەتایبەتیی وڵاتی خۆشەویستمان، ئێران."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا چەند جارێک ئەو تۆمەتانەی ئێرانی رەتکردووەتەوە و گوتوویەتی، هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان نییە.