سوپای ئیسرائیل: تائێستا 115 سەربازمان کوژراون

14-12-2023
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگی غەززەوە تاوەکو ئێستا 115 سەربازییان کوژراون و 600 سەربازیشیان بریندار بوون.
 
رۆژی چوارشەممە، 13ی کانوونی یەکەمی 2023، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، 115 سەربازیان لە جەنگی دژی حەماسدا کوژراون کە 10یان لە رۆژی سێشەممەدا کوژراون. 
 
سوپای ئیسرائیل، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکەیان بۆ سەر کەرتی غەززە، کە لە 27ـی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، ئەمە خوێناویترین رۆژ بووە بۆ سوپای وڵاتەکەیان. 
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە هێزەکانی کەتیبەی جۆلان چوونەتە باڵاخانەیەکی شاری شجاعییە و تێیدا رووبەڕووی ژمارەیەک "تیرۆریستی" حەماس بوونەوە. لەو شەڕەدا، لە کۆی 10 سەربازی کەتیبەکە نۆیان کوژراون، کە دووانیان پلەدار بوونە. 
 
بەگوێرەی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلیش، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر شجاعیە 350 چەکداری حەماس کوژراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.