لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر نەخۆشخانەیەکی غەززە 4 کەس کوژران و 70ی دیکە بریندار بوون

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە شاری دێر بەلەحی نێوەڕاستی کەرتی غەززە و لە ئەنجامدا لانیکەم 4 کەس کوژران و 70ی دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکی سەختە.
 
حەوشەی نەخۆشخانەکە کە کراوەتە پەناگەیەکی کاتی بۆ ئاوارەکان، لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراوە. بەشێک لەوانەی کە گیانیان لەدەستدا، وەک لە ڤیدیۆکاندا دەبینرێت، بە زیندوویی سووتان.
 
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە دەڵێت، چاوەڕێ دەکەن ئاماری گیانلەدەستدان و برینداران بەرزبێتەوە.
 
ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر چەکدارانی حەماس، گوایە لە نێو نەخۆشخانەکدا "ناوەندێکی فەرماندەیی" هەبووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی پیشان نەدا.
 
ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە ژمارەیەک خێوەت لەئەنجامی هێرشەکە دەسووتێن و ژمارەیەک کەس لە نێو ئاگرەکەدا گیریان خواردووە.
 
ملیۆنێک ئاوارەی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە لە دێر بەلەح گیرساونەتەوە کە بەشێکیان چەندین جارە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دەربەدەربوون.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئیسرائیل بووەتە هۆی ئەوەی قەیرانێکی مرۆیی لەدەستدەرچوو لە غەززە دروستبێت.
 
بە گوێرەی نەتەوە یەگکرتووەکان، شەوی رابردووش لانیکەم 20 کەس بەهۆی هێرشیکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە کەمپی نوسەیرات گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شوێنی هێرشە درۆنییەکە و گواستنەوەی برینداران

میدیای ئیسرائیل: لە هێرشێکی حیزبوڵڵادا بۆ سەر شاری حەیفا 67 کەس برینداربوون

میدیای ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشی کردە سەر شاری حەیفا، بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل نەیتوانی بەرپەرچی بداتەوە و 67 کەس برینداربوون. دۆخی 9 لە بریندارەکان جێگیر نییە. رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "سێ کەس کوژراون."